كەركەدەنەكان ڕوو لە نەمانن

كەركەدەنەكان ڕوو لە نەمانن


خەڵك

ڕێكخراوی یەكێتی نێودەوڵەتی بۆ پاراستن و بەرگری لە ژینگە و گیانداران، ئاشكرای دەكات، تەنها لە ساڵی ڕابردوودا 1338 ئاژەڵ لە جۆری كەركەدەن، لە قاڕەی ئەفریقا ڕاوكراون.

بەپێی لێدوانی بەرپرسانی ئەو ڕێكخراوە بۆ ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، بە هۆی زۆری خواست لە سەر پێست و ئێسكەكانی ئەو گیاندارە، تەنها لە ساڵی ڕابردوودا 1338 كەركەدەن لە قاڕەی ئەفریقادا بە نایاسایی ڕاوكراون، ئەمە جگە لە ڕاوكردنی جۆرەكانی دیكەی ئاژەڵ.

بە پێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەكە، وڵاتانی نامیبیا و زیمبابۆی زۆرترین ڕێژەی كوشتن و ڕاوكردنی ئەو ئاژەڵەیان بەر دەكەوێت.

مایك نایت، بەرپرسی ڕێكخراوی یەكێتی نێودەوڵەتی بۆ پاراستن و بەرگری لە ژینگە و گیانداران دەڵێت: لە نێو ئاژەڵانی قاڕەی ئەفریقا زۆرن ئەو ئاژەڵانەی بە هۆی ڕاوی نایاسایی ڕوو لە نەمانن لە ناویشیاندا كەركەدەن مەترسی گەورەی لە سەرە.


ئه‌م بابه‌ته 1254 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:10:22:17/03/2016