عادل عەبدول مەهدی: عێراق سێیەم هەناردەكاری نەوتە

عادل عەبدول مەهدی: عێراق سێیەم هەناردەكاری نەوتە


سلێمانی- نزار جەزا

 وەزیری نەوتی عیراق، ڕایگەیاند، عیراق سێیەمین هەناردەكاری جیهانە، ئەگەر حساب بۆ بەرهەمهێنانی نەوت لەمانگی 12 ی ساڵی ڕابردوو بكەین.

عادل عەبدول مەهدی لە میانەی بەشداریكردنی لە دیداری سلێمانی ئەمڕۆ پێنج شەممە، وتی:"تەنها لەباشور 3 ملیۆن بەرمیل نەوت لەڕۆژێكدا دەفرۆشرێت، كە لەم ماوەیەدا زیاتریش بووە، كاتێكیش سەیری ئەو بەرهەمی كوردستان بكەین، دەبینین عیراق وەك دەوڵەتێك كاریگەری باشی هەیە و دەتوانێت كاری باش بكات".

باسی لەوەشكرد، ئەگەر نرخی نەوت بۆ 10 دۆلاریش دابەزێت، ئەوا عیراق دەتوانێت نەوتی خۆی بفرۆشێت و قازانج بكات.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەم قەیرانە داراییەی ئێستا هەیە، عەیبەی خۆمان پیشاندەدات كە دەبێت گۆڕانكاری بكەین، دیارە نزیكەی 7 ملیۆن موچەخۆر هەیە، كە ژمارەیەكی زۆرە.

جەختی لەوەشكردەوە، چاوەڕێناكرێت نرخی نەوت وەك پێشوو بۆ زیاتر لە 100 دۆلار بەرزبێتەوە، بەڵكو لەنێوان 50 بۆ 60 دۆلار بەرزدەبێتەوە.


ئه‌م بابه‌ته 715 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:10:12:17/03/2016