یەكێتی ئەوروپا (ژیان) لەم هەسارەیە دەدۆزێتەوە

یەكێتی ئەوروپا (ژیان) لەم هەسارەیە دەدۆزێتەوە


خەڵك-سەعد مەلا عەبدوڵڵا گوڵپی

مانگی دەستكردی ئەگزۆمارس بە ئامانجی لێكدانەوەی ئەگەری هەبوونی ژیان لە هەسارەی مەریخ ڕەوانەی گەردوون كرا.

ئەگزۆمارس گەورەترین پڕۆژەی گەردوونی لێكدانەوەی ژیان لە هەسارەی مەریخە.

ئاشكراشیكرد، ئەم بەرنامەیە سەرەتا بە هاوكاری ڕێكخراوی گەردوونی یەكێتی ئەوروپا و ناسا لە ساڵی 2000 دا دەستی پێكرد، بەڵام دواجار ناسا لەم پڕۆژەیە كشایەوە و لە 2012 یەكێتی ئەوروپا بە هاوكاری ڕێكخراوی گەردوونی ڕوسیا ئەنجامی دەدات.

دوێنێ ئەم مانگە دەستكردە بە یارمەتی ڕوسیا لە بنكەی گەردوونی بایكۆنۆری لە قرقیزستانەوە بەرەو گەردوون ڕەوانە كرا.

ئاژانسی میهر بڵاویكردەوە، ئەركی سەرەكی ئەگزۆمارس دۆزینەوەی گازی مێتانە لە مەریخدا، كە هەبوونی ئەم گازانە دەتوانێت نیشانەی ژیان لە مەریخدا بێت.

بەم پێیە گەر هەبوونی گازی میتان لە دەورووبەی مەریخ بدۆزرێتەوە ئەگەری هەبوونی ژیان لە مەریخ بەهێزتر دەبێت.

گەڕان بۆ دۆزینەوەی هێما وردەكانی ژیان لە مەریخ و لێكدانەوەی چۆنیەتی تەڕی و دۆخی كیمیایی لەم هەسارە، لە ئەركەكانی دیكەی ئەم مانگی دەستكردەیە.

پێشبینی دەكرێت ئەگزۆمارس لە سەرەتای پاییزی ساڵی داهاتوودا بە مەریخ بگات و كارەكانیشی 5 ساڵ دەخایەنێت.


ئه‌م بابه‌ته 821 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:09:43:17/03/2016