پارەی گەنمی جوتیاران خەرج دەكرێت

پارەی گەنمی جوتیاران خەرج دەكرێت


خەڵك – بەشی هەواڵ

حكومەتی عێراق بڕیاریدا 100 ملیار دینار بۆ جوتیاران خەرج بكات و لیژنەیەكی باڵای بۆ ئەو مەبەستە پێكهێنا.

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بڕی 100 ملیار دینار بۆ جوتیاران خەرج بكرێت بە ئامانجی پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) كە لە سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراوەوە دەستی كەوتووە، هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیاردرا لیژنەیەكی باڵا بە سەرۆكایەتی وەزارەتی بازرگانی و ئەندامێتی وەزارەتەكانی دارایی و كشتوكاڵ و پلاندانان دروستبكرێت، بە مەبەستی دیاریكردنی میكانیزمی دابەشكردنی پارەی جوتیاران.

پێشتریش حكومەتی عێراق بڕیاریدا پارەی گەنمی ساڵانی 2014 و 2015 بۆ جوتیاران خەرج بكات و لە ساڵی 2016ەشەوە نرخی وەرگرتنی گەنم لە جوتیاران داببەزێنێت.



ئه‌م بابه‌ته 2602 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:04:37:15/03/2016