نەوت به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌زین

نەوت به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌زین


خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی تۆماركرد، دوای ئەوەی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو بەرزبوونەوەی تۆماركردبوو.

بەپێی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی (ڕۆیتەرز)، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی تۆماركردووە لە كاتێكدا چەند ڕۆژێكە نرخی نەوت بەردەوام بەرزدەبویەوە.

ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەش كردووە، ئێستا نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت لە بازاڕەكاندا بە 38 دۆلار و 76 سەنتە، هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی خام بە 36 دۆلار و 41 سەنتە.

دابەزینی نرخی نەوت كاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت بۆ ئەو وڵاتانەی كە تەنها سەرچاوەیان داهاتی نەوتە، لە ناو ئەو وڵاتانەش عێراق و هەرێمی كوردستان كە بودجەی ساڵانەیان لەسەر نەوت دەخەمڵێنرێت.


ئه‌م بابه‌ته 2663 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:11:51:15/03/2016