*دڵشاد مەریوانی

*دڵشاد مەریوانی


نووسینی: باست حەمەغەریب


دارا داری نیشتمانی نازەنینی، بە کوردیی پەتی ئەبینی
لە دۆی کوردیی دەستانی دادەی ئەنۆشی
شاڵ و کڵاشی ئەپۆشی
ئاوازی کوردانەی ئەچڕی
دڵی بۆ کوردستان ئەفڕی
مامۆستای ئەلف و بێی نوێ بوو
هاواری ئازادیی پێ بوو
رێگەکەی ڕێی تێکۆشان بوو
یاری وشە و ڕێزمان بوو
وەستای شیعری کوردیی جوان بوو
ئاوێنەی هەستی ئینسان بوو
نەیان ئەویست وانەکانی بۆ لاوان ببن بە وانە، شەهیدیان کرد
یادی (دڵشاد مەریوانی) زیندووە بۆ نەتەوەی کورد.

*
پیتی سەردێڕەکان، ئەبێت بە دڵشاد مەریوانی
دڵشاد مەریوانی شاعیر و نیشتمان پەروەر و مامۆستا و ئەکتەر، ساڵی1989 بە تۆمەتی وتنەوەی ڕێزمانی کوردی بە پیتی لاتینی، لەلایەن بەعسەوە دیلکرا و 13/3/1989 لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی بە ئازادیی کوردستان بەخشی.


ئه‌م بابه‌ته 4519 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:11:16:14/03/2016