چین، گەورەترین وێستگە بۆ وزەی پاك دروست دەكات

چین، گەورەترین وێستگە بۆ وزەی پاك دروست دەكات

چین، گەورەترین وێستگە بۆ وزەی پاك دروست دەكات
خەڵك
بەرپرسانی ژینگە، لە وڵاتی چین، دەرخستەی گەورەترین پرۆژەی ئاڵوگۆڕی پاشماوەیان بۆ وزەی خاوێن ئاڕاستەی حكومەتی وڵاتەكەیان دەكەن، حكومەتیش بەو داوایە ڕازییە و بەم نزیكانە چین دەبێتە خاوەنی گەورەترین وێستگەی وزەی خاوێن لە جیهاندا.
لە شاری شنزن، لە وڵاتی چین گەورەترین وێستگەی بەرهەمهێنانی وزەی خاوێن بڕیاری لە سەر دراوە و بەم نزیكانە بنیاتی پرۆژەكە كاری تێدا دەكرێت.
بە پێی دەرخستەی پرۆژەكە ڕۆژانە كار لە سەر شیكردنەوە و گۆڕینی 5 هەزار تۆن پاشماوە دەكرێت بۆ دەستخستنی وزەی خاوێن لێی.
كارەكانی وێستگەكە بە جۆرێكە كە هیچ زیانێكی بۆ سەر ژینگە نابێت و ئەوەی لە ڕێیەوە دەست دەكەوێت وەك وزە، حكومەتی چین بڕیاری داوە بیخاتە سەر زیادەی كارەبای بەرهەم هاتووی وڵاتەكەی.
پرۆژەكە لە ساڵی 2020 كارەكانی بە كۆتا دەگات و لە بەرنامەی كاری حكومەتی چیندایە، 300 وێستگەی هاوشێوە بۆ گۆڕینی پاشماوەكانی وڵاتەكەی بۆ وزەی خاوێن دروست بكات.


ئه‌م بابه‌ته 6037 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:02:06:13/03/2016