پیس بوونی هەوا ژیانی كۆرپەلە دەخاتە مەترسیەوە

پیس بوونی هەوا ژیانی كۆرپەلە دەخاتە مەترسیەوە

 

خەڵك

بە پێی توێژینەوەی توێژەرانی ئەمریكی و سویدی دەربارەی كاریگەری پیس بوونی هەوا لە سەر دایكانی دوو گیان و كۆرپەلەكانیان، ئەوە خراوەتەڕوو، هەڵمژینی هەوای پیس لەلایەن ئافرەتانی دووگیانەوە كاریگەریی خراپ لەسەر نەوەكانیان پاش لەدایكبوون جێ‌ دەهێڵێت لە رووی هەڵسوكەوتیانەوە.

بە پێی لێكۆڵینەوەكە، هەوای پیس كاریگەریی راستەوخۆی لەسەر دڵەڕاوكێ و تێگەیشتن هەیەبە هۆی پێكهاتەی هایدرۆكاربۆنات كە بە بڕی زۆر لە هەوای پیسدا هەیە لە سووتەمەنی ئۆتۆمبێل و دووكەڵی جگەرەوە سەرچاوە دەگرن.

لێكۆڵینەوەكە ژمارەیەك ئافرەتی دووگیانی لە شاری نیویۆركی ئەمریكی گرتووەتەوە،كە لە 100 نموونەی وەرگیراوی خوێن بۆ هەر گروپێك 65 یان بڕی دیاریكراو لە هایدرۆكاربۆنی تێدا بووە.

 


ئه‌م بابه‌ته 5919 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:10:44:13/03/2016