چۆنیەتی كەمكردنەوەی باڵانسی بەفیڕۆچوی ئینتەرنێت

چۆنیەتی كەمكردنەوەی باڵانسی بەفیڕۆچوی ئینتەرنێت


خەڵك- كاروان ئای تی

بۆ بەكارهێنانی تۆڕەكانی ئینتەرنێت پێویستە بەپێی یاسای هێڵەكەت پارە بدەیت، جا بەكارهێنانی بەهۆی كۆمپیوتەرەوە یان مۆبایلە زیرەكەكانەوە بێت، لەم سەردەمەشدا هەمووان هۆگری تۆڕەكان بووین و ماوەیەكی زۆر لەسەر هێڵ دەمێنینەوە.

بەڵام ئایا دەزانیت رێگەیەك هەیە، كە ئەگەر بیگریتەبەر كەمتر باڵانست دەڕوات؟! بەتایبەت ئەوكاتانەی تۆ ئینتەرنێت بەكارنەهێنیت، بەڵام هەر باڵانست دەڕوات، بۆئەوەی كەمتر باڵانس بەكاربهێنیت ئەوا ئەم رێنماییانە جێبەجێ بكە:

1- ئەگەر لەمۆبایلەكەتدا بەكارهێنەری (گۆگڵ كرۆم)یت، ئەوە رێگەیەك هەیە باڵانست بەڕێژەی 30-35% بۆ دەگێڕێتەوە، بۆ ئەمكارە بچۆرە سەر لیستی رێكخستنی پەرەكە، لەلستەكەدا Data Saver  دەبینیت و ئەم بەشە كارا بكە، ئەوكات بەچاوی خۆت دەیبینیت، كە خەرجیت كەمكردووەتەوە.

2- خزمەتگوزاری (ئۆپرا) بۆ سەیركردنی گرتەی ڤیدیۆیی، بە باڵانسێكی كەمتر لەڕێگەی ئەم خزمەتگوزارییەوە بینەری گرتەی ڤیدیۆیی بە، ئەوەی پێویستە لەسەرت ئەنجامی بدەیت ئەوەیە سەرەتا ئەم بەرنامەیە دابەزێنیت، دواتر پەڕەكە بكەرەوە و بچۆرە سەر لیستی رێكخستنی پەڕەكە، لەلستەكەدا Data Saver دەبینیت لەبەرامبەریدا video compression هەیە، لەچوار گۆشەكەدا هێمای ڕاست لەچوارگۆشەكە دابنێ.

3- وەك پێشتر ئاماژەمان پێكرد ئەپڵیكەیشنی (فەیسبووك) شەحنی مۆبایلەكان دەبات، بەهەمانشێوەیەش باڵانسێكی زۆری ئینتەرنێتی مۆبایلەكانیش دەبات، بۆ چارەسەری ئەم كێشەیەش لەڕێگەی ئەپێكی ترەوە پەرەی فەیسبوك بكەرەوە یان بەشێوەیەكی كورتكراوە (short cut)  بچۆرە ناو پەڕەی ئەم تۆڕەوە.

4- هەندێك (ئەپڵیكەیشن و یاری) دوای دابەزاندنیان لەمۆبایلەكەتدا داوای هێڵی ئینتەرنێت دەكەن، ئەمەش باڵانسێكی زۆرتری پێویستە، بەڵام ئەمەش رێگەچارەی خۆی هەیە، دەتوانیت بەبێ ئینتەرنێت یارییە ئەلیكترۆنیەكان بكەیتەوە.


ئه‌م بابه‌ته 7884 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:07:49:12/03/2016