چۆن دوو هەژماری تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە یەك كاتدا لەسەر مۆبایلەكانمان بكەینەوە؟

چۆن دوو هەژماری تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە یەك كاتدا لەسەر مۆبایلەكانمان بكەینەوە؟



خەڵك-
 
هەندێك كات زۆرێك لە ئێمە پێویسمان بەوە دەبێت كە زیاتر لە هەژمارێكی فەیسبووك یان مەسێنجەر یاخود ڤایبەر لەسەر مۆبایلەكانمان بكەینەوە، بەڵام بە شێوەی كرداری ناتوانین هەمان ئەپلیكەیشن بۆ جاری دووەم دابنێین، چار چییە؟

هەندێك ئەپلیكەیشن هەن كە رێمان پێدەدەن، هەژماری دووەم لەسەر مۆبایلەكانمان دابنێین، وەك (facebook 2) و (messnger 2) و  هەروەها، بەڵام زۆر كات ئەو ئپلیكەیشنانە هاوپێچ كراون لەگەڵ ڤایرۆس و ترۆجان، یاخود سێكیوریتییان نزمە و ناتوانرێت پارێزگارییان لێبكرێت.

بەڵام.. ئەپلیكەیشنێكی دیكە هەیە، كە لە رێگەیەوە دەتوانین هەموو ئەپلیكەیشن و یارییەكی نێو مۆبایلەكەمان، بۆ چەند جار بمانەوێت كۆپی بكەینەوە و بە هەژماری جیا بیانكەینەوە، رێژەی سكیوریتی كۆپی كراوەكەش هەمان سیكیوریتی بەرنامە سەرەكییەكەیە و هیچ مەترسییەكی ڤایرۆس و هاكی لەسەر نییە.

بەرنامەكە ناوی Parallel Space ـە و دەتوانن بە گرتەكردن لەسەر ناوەكەی، لە پلەی ستۆر داونلۆدی بكەن، لەم ڤیدیۆ فێركارییەشدا، چۆنێتی بەكارهێنانی بەرنامەكە روونكراوەتەوە.



سەرچاوە: techeye.org

ئه‌م بابه‌ته 7975 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:02:08:12/03/2016