ئەپلیكەیشنێك بۆ هەموو ئەو شتانەی كە لە (پلەی ستۆر)ـی عێراق بەردەست نین

ئەپلیكەیشنێك بۆ هەموو ئەو شتانەی كە لە (پلەی ستۆر)ـی عێراق بەردەست نین


خەڵك-دڵشاد حەمە

یەكێك لەو كێشانەی روبەڕووی بەكارهێنەرانی مۆبایلەكانی ئەندرۆید دەبێتەوە ئەوەیە، زۆرێك لە ئەپلیكەیشنەكانی نێو كۆگای پلەی ستۆر، لەسەر بنایادی وڵات پۆلێن كراوە و بۆ بەكارهێنەرانی هەرێمی كوردستان بەردەست ناخرێت.

تاكە رێگای چارەسەری ئەو كێشەیە، گۆڕینی (پلەی ستۆر)ـی مۆبایلەكەتە بۆ هی وڵاتێك زۆرترین ئەپلیكەیشنی تیا بەردەست خرابێت، كە ئەمریكا باشترینیانە.

بۆ ئەنجامدانی ئەو كارە چەند رێگایەك هەیە، لەوانە بتوانیت رووتی مۆبایلەكەت بكەیتەوە، كە ئەوەش هەموو بەكارهێنەرێك ناتوانێت بیكات، یان بتوانیت كەلێنێك بدۆزیتەوە، ئەوەش هەروەها بۆ بەكارهێنەرانی ئاسایی كارێكی ئاسان نییە، ئاسانترین رێگاش بۆ ئەنجامدانی ئەو كارە، لە رێگەی ئەپلیكەینێكەوەیە.

ئەپلیكەیشنی (Psiphon)، یەكیچكە لەو بەرنامانەی لە زۆر وڵات كاری پێدەكرێت و دەتوانیت (پلەی ستۆر)ـی وڵاتەكەت بگۆڕیت بۆ هەر وڵاتێك كە دەتەوێت، لە نێویاندا ئەمریكا.

لێرەوە دەتوانن Psiphon لە پلەی ستۆر دابگرن، بە خۆڕاییە، پاشان لە رێگەی ئەم ڤیدیۆیە، كە لە ماڵپەڕی (تێك ئای)ـەوە وەرگیراوە، چۆنێتی ئەنجامدانی ئەو كارەمان پیشان دەدات لە رێگەی ئەو بەرنامەیەوە، بەم شێوەیە:



 


ئه‌م بابه‌ته 9155 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:01:49:09/03/2016