جۆرەکانی برێک لە ئۆتۆمبێلدا چین؟

جۆرەکانی برێک لە ئۆتۆمبێلدا چین؟

خەڵک-

لە ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتیاندا، هەر ئامێرێک کە هەبێت سود و زیانی خۆی هەیە و گرنگ ئەوەیە چۆن بەکاریان دەهێنیت، یەکێک لەو خاڵە گرنگانەی کە لە ئۆتۆمبیلدا سەلامەتی ژیانی سەر نشینانی ئۆتۆمبیلە دەپارێزێت ئەوەیە، لە هەموو ئۆتۆمبێلێکدا مەرجەکانی سەلامەتی بەرجەستە ببن، جا ئەم بەرجەستە بوونە لە کوالیتی کۆنتڕۆلی بازگەکان و بەرێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ وە هەتا هاوڵاتیان خۆشیان پێویستە گرنگی زۆر بەسەلامەتی ئۆتۆمبیلەکانیان بدەن.

سیستمی برێک لەهەموو ئۆتۆمبیلەکاندا هەیە کە بەشێوە بازاڕیەکەی لەناوخۆدا پێی دەڵێین "ستۆپ”، ئۆتۆمبیلەکان بەپێی سیفات و هەروەها کوالیتی و نرخیان، سیستمی برێکیان جیاوازە، بۆنمونە لە ئۆتۆمبیلە سەلامەتەکاندا بەتایبەت ئەوانەی لە ئەمەریکا و ئەڵمانیادا دروستدەکرێن، هەر چوار تایەکەی برێکی خۆی هەیە، کە بەهۆی سیستمێکی هایدرۆلیکییەوە کاردەکات، سیستمی برێک دوو جۆری هەیە:

1. دیسک برێک (disk brake): ئەم جۆرەیان لە ئۆتۆمبیلە تازەکاندا بەکاردێت و هەروەها باشتریشە، چونکە زۆر بە باشی و لەماوەیەکی کەمدا دەتوانیت خێرایی ئۆتۆمبیل بگەیەنێتەوە سەر کەمترین خێرایی، نرخی ئەم جۆرە گرانترە، لەهەموو جۆرە ئۆتۆمیلیک بەکاردێت.

2. درووم برێک (drum brake): ئەم جۆرەیان زیاتر لە ئۆتۆمیبلە کۆنەکاندا باوی هەبوو بەڵام بەهۆی هاتنی جۆری دیسک برێکەوە ئەم جۆرە بەکارناهێنرێت بۆ ئۆتۆمبیلە تازەکان، ئەم جۆرە بەهۆی ئەوەی بەخێرا ئۆتۆمیلی نەدەوەستان بۆیە هەوڵدرا جۆرێکی تر بهێنریتە بەرهەم کە هاوڵاتیان بتوانن خۆیان بپارێزن لە پێکدادان لەکاتی هاتووچۆدا، نرخەکەی هەرزانترە، زیاتر بۆ ئۆتۆمیلی بچوکیش بەکاردێت.

تەگەرەکانی پێشەوەی ئۆتۆمبیل لە تەگەرەکانی دواوەی ئۆتۆمبیل زیاتر دەسوڕێنەوە و هەروەها بانسەکانیشی زووتر تێک دەچێت، هۆکاری ئەمەش ئەوەیە کە کێشی ئۆتۆمبیلەکە لە دواوە بۆ پێشەوەیە لەکاتی ڕۆشتندا، بۆیە کاتێ ئیستۆپ دەکەیت هەموو کێشی سەیارەکە زۆربەی دەکەوێتە بەشی پیشەوەی سەیارەکە و ووردتر دەکەوێتە سەر بانسەکانی کە ئیستۆپەکەی پێدەگریت.

سەرچاوە: techeye.org


ئه‌م بابه‌ته 8670 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:12:43:07/03/2016