چەند زانیاریەكی گرنگ لەسەر خێرا لێخوڕینی ئۆتۆمبێل

چەند زانیاریەكی گرنگ لەسەر خێرا لێخوڕینی ئۆتۆمبێل


خەڵك- زانیاری ئۆتۆمبێل

بەردەوام شارەزایانی بواری هاتوچۆ ڕێنمایی شۆفێران دەكەن، كە لە كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا لە سەرخۆبن و پابەندی خێرایی ڕێگەپێدراوبن، كە لەسەر شەقامەكان دیاری دەكرێت لەڕێگای كێشانی هێل یان دانانی تابلۆوە.

هەموو كاتێكیش شۆفێران ئاگادار دەكرێنەوە، كە زۆر گرنگە بە خێرایی ڕێگەپێدراو لێبخوڕیت، لەو بارەیەشەوە پەندێك هەیە دەڵێت: "هێواشی و سەلامەتی" هەروەها دەوترێت: "هێواش بڕۆ تا بگەیت، نەك خێرا بڕۆیت و نەگەیت"، چونكە ئەگەر خێرا لێبخوڕیت لەوانەیە چەند خولەكێكی كەمت بۆ بگەڕێتەوە، بەڵام خۆت و كەسانی دیكەش دەخەیتە مەترسیەوە.د

بۆ ئەمەش بەردەوام یاسا و ڕێنماییەكانی تایبەت بە هاتوچۆ جەختیان لەسەر پابەندبوون بە خێرایی ڕێگەپێدراو كردۆتەوە، بەڵام چەند شتێك هەیە، كە لەوانەیە شۆفێران سەبارەت بە لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بە خێراییەكی زۆر نەیانزانیبێت، لێرەدا بەچەند خاڵێكی كورت ئاماژەی پێدەكەین:

ئایا ئەزانی؟!
- ئەگەر بە خێرایی 160 كیلۆمەتر لێبخوری لە كاتژمێرێكدا لەجیاتی 120 كیلۆمەتر، تەنها 12 خولەكت بۆ ئەگەڕێتەوە!
- ئەگەر بە خێرایی 180 كیلۆمەتر لێبخوری لە كاتژمێرێكدا لەجیاتی 120 كیلۆمەتر تەنها 16 خولەكت بۆ ئەگەڕێتەوە!
- ئەگەر بە خێرایی 200 كیلۆمەتر لێبخوری لە كاتژمێرێكدا لەجیاتی 120 كیلۆمەتر تەنها 20 خولەكت بۆ ئەگەڕێتەوە!


ئه‌م بابه‌ته 8615 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:08:35:06/03/2016