نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوا له‌ میسڕ ده‌كات چیدیكه‌ په‌یكه‌ر دروست نه‌كه‌ن

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوا له‌ میسڕ ده‌كات چیدیكه‌ په‌یكه‌ر دروست نه‌كه‌ن

خێزان

رێكخراوی یونسكۆی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوا له‌ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری میسر ده‌كات كه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك دروستكردنی په‌یكه‌ری نوێ له‌ شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌دا ڕابگرێت.

به‌پێی وته‌ی وته‌بێژی رێكخراوه‌كه‌ میسڕ له‌ بواری په‌یكه‌رسازیدا پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی هه‌یه‌ كه‌ درێژه‌پێده‌ری ئه‌و بنه‌ما كۆنه‌یه‌ كه‌ له‌ فرعه‌ونیه‌كانه‌وه‌ بۆیان ماوه‌ته‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ رێكخراوه‌كه‌یان ده‌یه‌وێت لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی پێشكه‌وتنی هونه‌ری په‌یكه‌رسازی له‌ میسر بكات.

هاوكات وته‌بێژی رێكخراوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ بانكی مۆنی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆخۆی زۆر به‌ هونه‌ری په‌یكه‌رسازی میسری سه‌رسامه‌و داوایكردووه‌ كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ چۆنیه‌تی دروستكردنی به‌رهه‌مه‌كان بكرێت.



ئه‌م بابه‌ته 1967 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:05:04:01/03/2016