شوان عەتوف ڕۆمانێکی عەتا محەمەد دەکات بە فیلم

شوان عەتوف ڕۆمانێکی عەتا محەمەد دەکات بە فیلم

خەڵک

هونەرمەند شوان عەتوف، ڕۆمانی ڕێبەری کتێبسازە کوژراوەکانی عەتا محەمەد-ی نووسەر دەکات بە فیلم و لە ئێستادا سەرقاڵی نووسینی سیناریۆکەیەتی.

لە دانیشتنێکی تایبەتدا بۆ ڕاگەیاندنی پڕۆژەکەیان، هەریەکە لە شوان عەتوف و عەتا محەمەد سیمینارێکیان لە ناوەندی ئەندێشە ساز کرد.

عەتا محەمەد، ئاشکرای کرد، لەسەر بیرۆکە و شێوازی ئیشەکە ڕێککەوتوون و لەم ماوەیەشدا سەبارەت بە چۆنییەتی سیناریۆکە گفتوگۆیان کردووە و بڕیارە دەست پێ بکەن.

هاوکات، شوان عەتوف، باسی لەوە کرد، ئەو ڕۆمانە بە قووڵی چووەتە سەر پەیوەندیی ناوەكان كە ئایا مرۆڤەكان مانا بە ناو دەبەخشن، یاخود ناوەكان لە مێژوودا دەمانهێڵنەوە، هەروەها باس لە پەیوەندیی نێر و مێ و خۆشەویستی و سێكس بەشێوەیەكی جیاواز دەكات.

گوتیشی كە ئێستا دەستی بە نووسینی سیناریۆی فیلمەكە كردووە و هەر ئەمساڵیش سەرقاڵی وێنەگرتنی دەبێت.

ئه‌م بابه‌ته 1377 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:12:00:01/03/2016