ئەو کتێبەی زۆرترین کەس<br> درۆیان لەبارەی خوێندنەوەیەوە کردووە

ئەو کتێبەی زۆرترین کەس
درۆیان لەبارەی خوێندنەوەیەوە کردووە

تەلەگراف

و. لە ئینگلیزییەوە: ژوان جەلال

ڕەنگە تۆ وا چاوەڕوان بکەیت کتێبە قورس و قەبەکە ڕووسییەکەی شەڕ و ئاشتی ئەو کتێبە بێت کە زۆرترین ڕێی تێدەچێت بەریتانییەکان بە درۆ گوتبێتییان خوێندوومانەتەوە.

بەڵام کتێبی پەسەندی منداڵان –سەرکێشییەکانی ئەلیس لە سەرزەمینی سەیروسەمەرەدا- نووسینی لویس کارۆڵ بەرپرسە لە زۆرترین فشەی ئەدەبی، بە پێی ڕاپرسییەکی بیبیسی.

ئەوانەی کێشمەکێشیان هەبوو لە کلاسیکەکەی لیۆ تۆلستۆی بچنە پێشەوە، ئێستا چەقی تەختی بەرنامەی تەلەفزیۆنیی شەوانی یەکشەممەیان گرتووە (شەڕ و ئاشتی بە زنجیرە لە تەلەفزیۆنی بیبیسی پێشکەش کرا. و.ک.) زاتیان پەیدا کردووە کە بڵێن ئێستاش ئەوە هەر بەرپرسە لە درۆودەلەسەی زۆر، لە لیستی ئەو کتێبانەدا کە ئێمە بە درۆ بە هاوڕێکانمان دەڵێین خوێندووماننەتەوە چوارهەمینە.

١٩٨٤ـی جۆرج ئۆرویڵ و سێ بەرگەکەی لۆردی ئەڵقەکانی جەی ئاڕ ئاڕ تۆلکین یەک لە دوای یەک بوونە دووهەم و سێهەم، لە کاتێکدا تۆلستۆی جارێکی تر لە ژمارە پێنجدا بە ئانا کارانیناوە دەرکەوتەوە.

سێبەرگە ئیرۆتیکییەکەی پەنجا سێبەر، چوار ڕۆمانی چارڵس دیکنز و کلاسیکەکەی جەین ئۆستن شکۆمەندی و بڕیاری پێشوەختی لە نێوان ئەو بیست کتێبەدان کە بەریتانییەکان زۆرترین درۆیان لەبارەی خوێندنەوەیانەوە کردووە.

لە کاتێکدا شەڕ و ئاشتی ڕەنگە زۆرترین تەماشاکەری هەبێت لە درامای شەوی یەکشەمماندا، تەنیا نۆ لە سەتی ئەوانەی دەنگیان داوە، دەستیان داوەتە خودی ڕۆمانەکەی تۆلستۆی- بەڵآم ژمارەیەکی زیاتر بە درۆ گوتوویانە خوێندوویانەتەوە.

لێکۆڵینەوەیەک لە خووەکانی خوێندنەوەی ٢،٠٠٠ بەریتانی کە لەلایەن بیبیسییەوە ئەنجامدرا، ئاشکرای کرد کە یەک لە چوار کەس لە خۆیانەوە گووتویانە یەک لەو کتێبە کلاسیکانەیان خوێندووەتەوە لە کاتێکدا بووە کە کتێبەکان خراونەتە سەر شاشەی تیڤی، هۆکاری بڵاوی ئەوەش ئەوە بووە نەیانویستووە لە گفتوگۆکان دابڕێن و ویستوویانە خۆیان بە زیرەکتر دەربخەن.

هۆیەکی ڕوون هەیە بۆ ئەوەی یەک لە سێیان ددانیان بەوەدا ناوە ئەوان کەسێک ڕاست ناکەنەوە ئەگەر بە هەڵە پێیان وابووبێت ئەوانە خوێنەرێکی باشترن لەوەی لە واقیعدا هەن – لە سەتا شەستی ئەوانەی بەشداری ڕاپرسییەکەیان کردووە گوتوویانە ئەوەی کەسێک خوێنەرێکی باش بێت وا دەکات کەسێکیش بێت زیاتر سەرنج ڕابکێشێت.

هەواڵی خۆش بۆ ئەو کتێبفرۆشانەی دەترسن لەوەی کڕیارەکانیان بەهۆی سکرینی تیڤییەوە لەدەستبدەن ئەوەیە ڕاپرسییەکە ئاشکرای کردووە فیلم و زنجیرە تەلەفزیۆنییە لە کتێب وەرگیراوەکان هانی بینەرانیان داوە دەست بدەنە خودی کتێبەکان، لەگەڵ ئەوەی لە سەتا ٤٤ دەڵێن ئەگەر بە دراماکردنی کتێبەکان شایستەی پێنج ئەستێرە بن ئەوە دەبێتە هاندەر بۆ خوێندنەوەی خودی کتێبەکان.

ئەو بیست کتێبەی زۆرترین درۆ لەبارەی خوێندنەوەیانەوە کراوە:

١/ سەرکێشییەکانی ئەلیس لە سەرزەمینی سەیروسەمەرەدا- لویس کارۆڵ

٢/ ١٩٨٤- جۆرج ئۆرویڵ

٣/ سێینەی لۆردی ئەڵقەکان- جەی ئاڕئاڕ تۆڵکین

٤/ شەڕ و ئاشتی – لیۆ تۆلستۆی

٥/ ئانا کارانینا – لیۆ تۆلستۆی

٦/ سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز- ئارسەر کۆنان دۆیڵ

٧/ بۆ کوشتنی باڵندەی لاساییکەرەوە – هارپەر لی

٨/ دەیڤد کوپەرفیڵد – چارڵز دیکنز

٩/ تاوان و سزا- فیۆدۆر دۆستتۆیۆڤسکی

١٠/ شکۆمەندی و بڕیاری پێشوەخت- جەین ئۆستن

١١/ خانووی خەمگین – چارڵز دیکنز

١٢/ هاری پۆتەر- جەیکەی ڕاوڵین

١٣/ چاوەڕوانییە مەزنەکان – چارڵز دیکنز

١٤/ یادداشتەکانی ئان فرانک- ئان فرانک

١٥/ ئۆلیڤەر تویست – چارڵز دیکنز

١٦/ سێینەی پەنجا سێبەر- ئیئێڵ جەیمس

١٧/ ئینجا دواتر هیچ – ئاگاتا کریستی

١٨/ گاتسبی مەزن- ئێف سکۆت فیتزجێڕڵد

١٩/ کاچ ٢٢- جۆسیف هیڵەر

٢٠/ پاسەوانێک لە مەزرا- جەی دی سالنجەر



ئه‌م بابه‌ته 4839 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:01:38:29/02/2016