سەرەڕای قەیرانەكان هێشتا خزمەتی ژینگە دەكەن

سەرەڕای قەیرانەكان هێشتا خزمەتی ژینگە دەكەن


خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرەڕای بەردەوامی قەیرانەكان، بەڵام هێشتا ڕێكخراوی سروشتی كوردستان لە خەمی پاراستنی ژینگەو سەوزكردنی شارەكانی كوردستانە، لەو چوارچێوەیەشدا رێكخراوی ناوبراو، هەزار نەمامی بەسەر دانیشتوانی دەربەندیخاندا دابەشكرد. 

لە راگەیەنراوێكی رێكخراوی سروشتی كوردستان، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە هاتووە، ڕیكخراوی سروشتی كوردستان لە ئەنجامدانی كاروچالاكی ژینگەیی بەردەوامە و لەدریژەی جێبەجێكردنی پلانەكانیدا ناوەندی ڕێكخستن و چالاكییەكانی، بەهاوكاری ‫‏قایمقامیەت‬و نەمامگەی‬ ‫دەربەندیخان‬ هەلمَەتی دابەشكردنی 1000 نەمامی بەسەر هاوڵاتیانی ئەو شارۆچكەیەدا دەستپێكرد. 

ئاماژە بەوەشكراوە، لە ڕێگەی ئەم هەلمَەتەوە راستەوخۆ خەڵكی بەشداری پێدەكرێت بۆ چاندنی ‫نەمام‬ و زیادكردنی ڕووبەری ‏سەوزایی‬ و خۆشویستنی ‏ژینگە‬و هەڵمەتەكەش بەردەوامی دەبێت.

‪ ڕێكخراوی سروشتی كوردستان ڕێكخراوێكی ناحكومیی ‫سەربەخۆی‬ ژینگەیی ‏خۆبەخشە‬ كاردەكات بۆ پاراستن و ‫‏گەشەپێدانی‬ ژینگەی ‫‏كوردستان‬, لەڕێگەی بڵاوكردنەوەی ‏هۆشیاری‬ ژینگەیی و دروستكردنی ‫‏فشار‬ و تەواوی تیم و ستافەكانی بەشیوەی ‫‏خۆبەخش‬ بەردەوام كاردەكەن.


ئه‌م بابه‌ته 26356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:01:54:25/02/2016