پیس بوونی ژینگە هۆكارە بۆ نەزۆكی

پیس بوونی ژینگە هۆكارە بۆ نەزۆكی


خەڵك- بەشی هەواڵ

توێژەرەوان لە ئەنجامی توێژینەوەكانیان لە سەر 36 هەزار هاوڵاتی لە ماوەی نێوان ساڵانی 1993 بۆ 2015 بەو دەرەنجامە گەیشتوون، پیسبوونی ژینگە كاریگەری ڕاستەوخۆی لە سەر نەزۆكی هەیە. 

توێژەرەوان لە زانكۆی بۆستن لە ئەمریكا، دەڵێن، لە %11ی ئەو ژن و پیاوانەی كاریان نزیك ڕێگەو بانەكانە، بە هۆی دەردراوە گازییەكانی ئۆتۆمبێل ڕووبەڕووی دۆخی نەزۆكی بوونەتەوە، ئەمەش بە هۆی كاریگەی ئەو هەوا پیس بووەی چووەتە نێو سیەكانیان.

شرۆسی هالینگا، سەرپەرشتیاری بەشێكی توێژینەوەكەی زانكۆی بۆستن دەڵێت، پیس بوونی ژینگە و لە نێویشیاندا پیس بوونی هەوا بە دەردراوە مەترسیدارەكانی ئۆتۆمبێل و كارگەكان و ناوەندەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بە سووتەمەنی، ئەو بارە مەترسیدارەیە، كە ژنان و پیاوان لە وەچە خستنەوە دەخات.

لای خۆیەوە، مارك نیوهویجسن لە پەیمانگای تەندروستی بەرشەلۆنە و بەشدار لە توێژینەوەكە، دەڵێت: ژنان زۆرترین قوربانی پیس بوونی ژینگەن، بە هۆی ئەوەی دۆخی بەرگرییان لە پیاوان كەمترە، بۆیە زۆرینەی ئەوانەی ڕووبەڕووی نەزۆكی دەبنەوە بە هۆی پیسبوونی هەوا، ژنانن.

زۆرینەی ئەو كەسانەی كە ئەم دیاردەیە تیایاندا سەری هەڵداوە ئەو كەسانە بوون كە شوێنی كار و هاتوچۆكردنیان ناوچە قەرەباڵغەكان بووە، بە تایبەت ئەو ناوچانەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی زۆر لە سەر بووە.


ئه‌م بابه‌ته 27907 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:11:29:15/02/2016