ماڵی بێدەنگ<br>ئۆرهان پامۆک

ماڵی بێدەنگ
ئۆرهان پامۆک

خەڵک

ماڵی بێدەنگ، یەکێکی ترە لە ڕۆمانە بەناوبانگەکانی نووسەری تورک و خاوەن خەڵاتی نۆبڵ، ئۆرهان پامۆک، کە سامان کەریم کردوویەتی بە کوردی و ناوەندی ئەندێشە چاپ و بڵاوی کردۆتەوە.



کاتێک (ماڵێ بێدەنگ)ـی ئۆرهان پامۆک دەخوێنێتەوە، لە خەیاڵپڵاوی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی موچڕکە بە لەشدا دێ.
پاموک لەم ڕۆمانەدا بەوردی لەسەر خەیاڵ و خەونی مڕۆڤی ڕۆژهەڵاتی قووڵ دەبێتەوە. چۆن هەموو شتێکمان خەیاڵە و خەون بە چییەوە دەبیین و ڕۆژێکیش هەوڵی بۆ نادەین. بە خەیاڵ دەبین بە هەموو شتێک و لە ڕاستیشدا هیچ نین. 

مڕۆڤی ڕۆژهەڵاتی، چۆن تا بینە قاقا لەنێو خورافەدا ماوەتەوە و چۆن خوارفە و جەهلی خۆی بە فەزیلە و چاکە ئەزانێت. 

لە ڕۆژهەڵاتدا هیچ کەسێک نییە هەڵسوکەوتێکی خۆیی پێ خراپ بێت و بۆ هەموو شتێک ماف و حەقی تەواوەتی بەخۆی دەدات.

لای مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی هەموو شتێک و هەموو کارێک پاساوی هەیە. مرۆڤ دەکوژێت و خۆی بە قارەمان ئەزانێ، دزی ئەکات و خۆی بە دەست پاک ئەزانێ، سیاسییە و حزبەکانی تر بە خاین ئەزانێ.

 ئەو ڕۆمانە باس لە سێ خوشک و برای بێئومێد دەکات کە لە ئیستانبوڵەوە دەچن بۆ سەردانی نەنکیان کە ٩٠ ساڵ تەمەنییەتی، نیشتەجێیە لە شارۆچکەیەکی نزیک ئیستانبوڵ، بۆ ماوەی هەفتەیەک لەلای دەمێننەوە. یەکێکیان مێژووناسە، یەکێکیان شۆڕشگێڕە، ئەوی تریشیان ئارەزوی دەوڵەمەندێتی دەکات. لەو خانووەدا دەمێننەوە کە  باپیریان پێش حەفتا ساڵ لەوەوبەر دروستی کردووە، کاتێک کە  لە ئیستانبوڵەوە بەهۆی سییاسەتەوە دورخراوەتەوە بۆ ئەم شارۆچکەیە.
 



ئه‌م بابه‌ته 33236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:11:51:14/02/2016