هۆكارێكی زۆربوونی جەڵتەی دڵ پیسبوونی‌ ژینگەیە

هۆكارێكی زۆربوونی جەڵتەی دڵ پیسبوونی‌ ژینگەیە


خەڵك-

لێكۆڵینەوەیەكی‌ نوێی‌ پزیشكی‌، لە ئەمریكا ئاشكرایكردووە، قاوە‌ و خواردنەوە كحولییەكان‌ و پیسبوونی‌ ژینگە، بەهۆكارێك دادەنرێن بۆ تووشبوون بەجەڵتەی‌ دڵ.

سایتی(هێلس دای‌ نیوز)ی‌ ئەمریكایی‌ بڵاویكردەوە، (7,4%)ی‌ دەردانی‌ گازی‌ ژەهراوی‌ لەبزوێنەری‌ ئۆتۆمبێلەكانەوە و بڵاوبوونەوەیان لەهەوادا ژینگە پیس دەكەن‌ و دەبنە هۆكارێك بۆ تووشبوون بەجەڵـتەی‌ دڵ، هەروەها (5%)ی‌ نەخۆشییەكانی‌ دڵیش دەبەستنەوە بەخواردنەوەی‌ زۆری‌ قاوە‌و خواردنەوە كحولییەكان، (6,2%)ی‌ چالاكییە فیزیاوییەكان ‌و (2,7%) ژەمە خۆراكییە قورسەكان.

پزیشكان لە ئەمریكا هۆشداریدەدەن، كە مرۆڤەكان خۆیان لەو هۆكارانەی‌ سەرەوە بەدووربگرن، بۆ ئەوەی‌ بەدووربن لەنەخۆشییەكانی‌ دڵ.


ئه‌م بابه‌ته 15941 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:10:22:24/01/2016