تەمەنی ئەو پاشماوانەی سروشت گیرۆدە دەكەن

تەمەنی ئەو پاشماوانەی سروشت گیرۆدە دەكەن

خەڵك

زۆر كات ئەو پاشماوەیەی كە زۆر سادە و ساكار لێ دەڕوانیت و بێ باكانە فڕێی دەدەیتە نێو جوانییەكانی سروشت، تەمەنێكی دیاریكراویان دەوێت بۆ شی بوونەوە و لە ناوچوون، لەم باسەدا چەند زانیاریەك لە سەر تەمەنی شیی بوونەوەی هەندێك پێكهاتە دەخەینەڕوو:
 -  ئەو فلتەری جگەرەیەی كە فڕێی دەدەیتە سەر شەقام یان لە پاركێكدا تێكەڵ بە خاك و سەوزاییەكەی دەكەیت، پێویستی بە 2 ساڵ هەیە بۆ شی بوونەوە و لە ناوچوون.

- بۆ لەناو چوونی یەك بنێشت پێنج ساڵ كات پێویستە، هەندێك جار خودی ئەو بنێشتە هۆكارە بۆ گیان لە دەستدانی دەیان باڵندە، كە بە خۆراكی تێدەگەن و بە هۆی لكانیان بە دەندوكەكانیانەوە گیان لە دەست دەدەن.
-  لانی كەم نیو سەدە كات پێویستە بۆ لەناوچوونی یەك زەرفی نایلۆن.
- بۆ لەناوچونی یەك دەبەی پلاستیكی فرێدراو لە ناو ئاودا، زیاتر لە چوار سەدە كات پێویستە.
-  بۆ لەناوچوونی یەك قوتوی ئەلەمنیۆمی بیست تا سەد ساڵ كات پێویستە.
-  بۆ لەناو بردنی یەك كارتی تەلەفۆن، 50ساڵ و بگرە زیاتریش بۆ توانەوە و شی بوونەوە پێویستە. 
-  یەك بتڵی شوشە دەتوانێت تەنانەت بۆ یەك ملیۆن ساڵ لە سروشت دا بمێنێتەوە.

پاشماوەی خۆراك یان پێداویستییەكانت، بە كەم تەماشا مەكە، هەوڵ بدە بیانخەیتە شوێن و جێگەی گونجاو تا لایەنی بەرپرس خەمی لە ناوبردن یان دووبارە بە كارهێنانەوەی بخۆن.


ئه‌م بابه‌ته 9768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:10:20:24/01/2016