بەفر و تەرزە لەم ناوچانەی هەرێم دەبارێت

بەفر و تەرزە لەم ناوچانەی هەرێم دەبارێت


خەڵك- ئومێد حسێن

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ ڕەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە ڕادەگەیەنێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە، ئاماژە بەوەكراوە، كە بە درێژایی ئەمڕۆ شەممە، لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستان ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت.

ئاشكراشی كردووە، جگە لە پارێزگای كەركوك، لە ناوچە شاخاویەكانی شارەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان ئەگەری بارینی بەفر هەیە و هەروەها لە پارێزگای دهۆك-یش تەرزە دەبارێت.




ئه‌م بابه‌ته 20961 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:10:17:09/01/2016