7 ڕاوچى دەستگیركران

7 ڕاوچى دەستگیركران


خەڵك- بەشی هەواڵ

مەفرەزەكانی پۆلیسی دارستان لە دەرچونێكیاندا توانیویانەی 7 تۆمەتبار لە كاتی ڕاوكردن دەستگیر بكەن.

هێمن كەمەرخان، بەڕێوەبەری راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی سلێمانی لە لێدوانێكی نوسراودا كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە ڕایگەیاند، مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارسـتان و ژینـگەی قەرەداغ لە دەرچونێكیان بۆسنورەكانی  گوندی  داری زین و شاخی كونە زەیت، توانیان (7) تۆمەتبار دەستگیر بكەن كە سەرقاڵی ڕاوكردنی  ئاژەڵ و باڵندەیی كێوی بوون بەشێوەی شەوارە.

هەروەها توانیویانە دەست بگرن بەسەر 1 چەكی جۆری تاپڕو 6 لایتی دەستی، سەرجەم تۆمەتباران خۆیان و كەرەسەكانیان  ڕادەستی یاسا كراون بۆ لێكۆڵینەوە.
   


ئه‌م بابه‌ته 5353 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:11:47:03/01/2016