نزیكەی 750 كەس بەهۆكاری ژینگەیی دەستگیردەكرێن

نزیكەی 750 كەس بەهۆكاری ژینگەیی دەستگیردەكرێن


سلێمانی- ئادار جەزا

لەماوەی ساڵی 2015دا پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی 743 كەسیان بەتۆمەتی ڕاوكردنی باڵندەو ئاژەڵی كێوی، ڕاوە ماسی، داربڕین، خەڵوزكردن، زیادەڕەوی دەستگیركردووە.

بەپێی ئامارێكی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە،  لەماوەی ساڵی 2015دا  111 حاڵەتی ئاگركەوتنەوە ڕوویانداوە، كە بەهۆیەوە 271 هەزار 397 دۆنم پوش‌و پاوان و داری سروشتی‌و  ڕەز‌و باخی هاوڵاتیان سوتاون.

بەپێی ئامارەكە، لەو ماوەیەدا توانراوە 743 كەس بەتۆمەتی ڕاوكردنی باڵندەو ئاژەڵی كێوی، ڕاوە ماسی، داربڕین، خەڵوزكردن، زیادەڕەوی دەستگیربكەن، هاوكات 5 كەسیش هەڵهاتون، لەو ڕێژەیەش 42 كەس بەتۆمەتی كردنەوەی ئاگر لەدەشت و ناوچە شاخاوییەكان دەستگیركراون و بەپێی یاسا سزادراون.


ئه‌م بابه‌ته 3176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:07:52:01/01/2016