یەكەم كتێبی تایبەت بە ژینگە بڵاودەكرێـتەوە

یەكەم كتێبی تایبەت بە ژینگە بڵاودەكرێـتەوە


گەرمیان – شەرمین عەلی

كتێبێكی تایبەت بە ژینگە و ڕۆڵی ڕێكخراوە ژینگەییەكان چاپدەكرێت، ئامادەكاری كتێبەكەش دەڵێت: "ئەو كتێبە یەكەم كتێبی ژینگەیی تایبەت بە كار و ڕۆڵی ڕێكخراوەكان و هەوڵە تاكە كەسییەكانە بۆ پاراستنی ژینگەی باشوری كوردستان".

سەروەر قەرەداغی ؛سەرۆكی ڕێكخراوی سروشتی كوردستان، كە ئامادەكاری كتێبەكەیە؛ بۆ (خەڵك) وتی: "هەفتەی ئایندە كتێبی (ژینگە و ڕێكخراوە ژینگەییەكان) لە باشوری كوردستان، لەنێوان ساڵانی   (1991 – 2015)، دەكەوێتە بەر دیدەی خوێنەران".

ڕاشیگەیاند، هەموو هەوڵێكیشمان بۆ گەیاندنی پەیامە ژینگەییەكان و ئاشناكردنی تاكی كوردە بە ژینگە و ژینگەپارێزی ئەو كتێبەش یەكێكە لەو هەوڵانە.

سەوەر قەرەداغی دەڵێت: "بریا دەیان و سەدان سەرچاوە هەبونایە، بەڵام وەك كتێب ئەمە یەكەم سەرچاوە دەبێت بۆ تاكی كورد، كە لەچاپ بدرێت تایبەت بە كار و ڕۆڵی ڕێكخراوەكان و هەوڵە تاكە كەسییەكان بۆ پاراستنی ژینگەی باشوری كوردستان".

ڕونیشیكردەوە، ئەو كتێبە لەسەر ئەركی ڕێكخراوی سروشتی كوردستان چاپدەكرێت.




ئه‌م بابه‌ته 5567 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:06:47:29/12/2015