دوور لە گۆڕستانی مردووەكان، باڵندەیەك بەخاك دەسپێردرێت

دوور لە گۆڕستانی مردووەكان، باڵندەیەك بەخاك دەسپێردرێت


خەڵك- ئومێد حسێن

ڕێكخراوی سروشتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كە سروشتی كوردستان باڵندەیەكی لەدەستدا و ئاشكراشی دەكات، كە دوور لە گۆڕستانی مردووەكان، باڵندەیەكیان بەخاك سپاردووە.

ڕێكخراوی سروشتی كوردستان (NOK) لە ڕاگەیەندراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە ڕایگەیاندووە، دەزانین ئەمڕۆ لەسەر سنوری نیشتیمانەكەی ئێمە ملی مرۆڤ لەلاشە دەكرێتەوە. دەبینین ئەمڕۆلەسەر خاكی ئێمە مرۆڤ بێ گۆڕە. لەوە تێگەیشتوین هیچ بەهایەكیان بۆ بونی مرۆڤ نەهێشتوەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، بۆئەوەی فێرنەبین ملی مرۆڤ لەلاشە بكەینەوە، بۆئەوەی فێر نەبین ڕێز لەبونی مرۆڤ نەگرین، پێویستە لەخۆشویستنی باڵندەیەكەوە دەست پێ بكەین.

ڕێكخراوی ‪ سروشتی كوردستان بۆ دووەمین جار لەسەر ئاستی باشوری كوردستان و عێراق مەراسیمێكی ماڵئاوای كردنی ڕێكخست، لەڕابردوودا بۆ دوو درەخت، لەئەمڕۆشدا بۆ باڵندەیەك

ڕێكخراوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، دەمانەوێت لەڕێگەی ڕێكخستنی ئەم جۆرە مەراسیمانەوە ئەو زەنگە مەترسیدارە بۆ خەڵكی لێبدەین، كە پێویستە دووربكەونەوە لە برینداركردن و كوشتنی ئاژەڵ و باڵندەكان و تێكدان و شێواندنی ژینگە و سروشتی كوردستان.






















ئه‌م بابه‌ته 7532 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:03:27:25/12/2015