ژنه‌كه‌ی ئه‌ركان له شه‌ڕی مێرده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ گوڵسه‌ران چی كردووه؟
خێزان
پاش ئه‌وه‌ی هه‌ردوو ئه‌كته‌ری ناوداری توركیا نورگول یشیلجای و ئه‌ركان
بتكیكیا كه رۆڵی سه‌ره‌كیان له درامای پارچهپارچهبوندا ده‌بینی له
نیوه‌ی دراماكه‌دا ناكۆكی كه‌وته نێوانیانه‌وه، دواتر شه‌ڕی نێوانیان
زیاتر ته‌شه‌نه‌ی كرد و له میدیا توركیه‌كاندا بڵاوكرایه‌وه.
له باره‌ی ئه‌و شهڕهیانهوه ئه‌ركان پێشتر ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه نورگوڵ (گوڵسه‌را) له پاش زنجیره‌ی 52 له‌به‌ر پیسی و ناتوانای خۆی له‌كاره‌كه‌ی ده‌ركراوه نه‌ك ئه‌وه‌ی له دراماكه كشابێته‌وه، دواتریش بۆ پاككردنه‌وه‌ی خۆی هێرشده‌كاته سه‌ر من.
هاوكات ناوبراو ڕاشی گه‌یاندووه له‌و كاته‌دا كه هاوسه‌ره‌كه‌ی له ڕۆژنامه‌كانه‌وه ئه‌و شه‌ڕه لێدوانه‌ی خوێندۆته‌وه توشی خه‌مباریه‌كی زۆر بووه‌و حه‌په‌ساوه، به‌و پێیه‌ی لانیكه‌م هاوسه‌ره‌كه‌م و نورگوڵ له‌سه‌ر یه‌ك مێز نانیان خواردووه.
ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه دێت كه پێشتر نورگوڵ ڕایگه‌یاندبوو هۆكاری كشانه‌وه‌ی له درامای پارچه‌پارچه‌بون به‌هۆی ئه‌ركانه‌وه بووه
كه ڕۆڵی (جیهان)ی له دراماكه‌دا ده‌بینی و هاوكات به‌وه‌ش تۆمه‌تباری كرد
كه هه‌وڵیداوه تۆمه‌تی ئه‌خلاقی بۆدروستبكات.
ئه‌م بابه‌ته 14056
جار خوێنراوهتهوه
AM:02:46:23/03/2016