خێزان بۆ دوركه‌وتنه‌وه له دیزانیه دوبارهبوهوهكان، هه‌ندێكجار بیرۆكه‌ی نوێ گرنگه، ئه‌مه‌ی خواریشه‌وه كۆمه‌ڵێك دیزاینی ناوازه‌و ناباوه كه بیرۆكه‌ی نوێی دیزاینه‌رانه بۆ جێگای خه‌وتن. 1- جێگای موگناتیسی: نرخه‌كه‌ی 1.3 ملیۆن دۆلاره‌و دهتبابته جیهانێكی ئه‌فسوناویه‌وه، فڕین له كاتی خه‌وتندا. 2- خه‌وتن به سه‌رپێوه: گه‌ر له ماڵه‌كه‌تدا جێگا نه‌بوو، یاخود ویستت شتێكی نوێ تاقی بكه‌یته‌وه، ئه‌وا ده‌توانیت به سه‌رپێوه بخه‌ویت: 3- بۆ بێ ژنه‌كان: ئه‌م جێگایه ته‌نها جێگای خۆت ده‌بێته‌وه: 4- ئه‌كواریۆم له ژوره‌كه‌تدا: پێویستناكات تكتی ئه‌كواریۆم ببڕیت، له‌مه‌ودوا ئه‌و دێت بۆ لات: 5- جێگای پارێزراو: بۆ ئه‌وانه‌ی له جوڵه یاخود هه‌ستان به‌ده‌م خه‌وه‌وه ده‌ترسن، ده‌توانن سود له‌م سیسه‌مه وه‌ربگرن: 6- هێلانه: ئه‌م جێگایه شوێنێكی زۆری ده‌وێت، به‌ڵام بیرۆكه‌یه‌كی جوان و شاهانه‌یه: 7- خه‌وتن له نێو باخدا: ئه‌م جێگایه خولیای خه‌وتنت له نێو باخدا بۆ ده‌سته‌به‌رده‌كات، گه‌ر جێگای باخیشت له ماڵه‌كه‌تدا نه‌بێت: 8- جێگای هه‌مبه‌رگر: هه‌موو جار تۆ هه‌مبه‌رگر ده‌خۆیت؟ ئیدی كاتیه‌تی كه ئه‌ویش تۆ بخوات: 9- خه‌وتن له شانۆدا: ئه‌م جێگایه سینه‌مایه‌كی ته‌واوه‌تیه له نێو ماڵه‌كه‌تدا:
ئه‌م بابه‌ته 2243 جار خوێنراوهتهوه