گۆرانی ئینزیبات باسی ڕووداوەكەی چاڤی لاند دەكات
خەڵك- خێزان
گۆرانی ئینزیبات، هونەرمەندی میللی شاری سلێمانی، سەبارەت بە ڕووداوەكەی چاڤی لاند دەڵێت "ئێمە تەنها ویستمان ئەم بۆنەیە پیرۆزتر بكەین".
گۆرانی ئینزیبات، كە بەهاوبەشی لەگەڵ هەردوو هونەرمەندی میللی (شیروان عەبدوڵا و ئاوات بۆكانی) بڕیاربوو ئێوارەی 20-3 لە چاڤی لاند ئاهەنگێك بەبۆنەی نەوۆزەوە سازبكەن و دواتر بەهۆی دروستبوونی شەڕ و كێشەوە ئاهەنگەكە نەكرا، باسی ڕوودانی ئەو ئاڵۆزیانە دەكات.
گۆرانى ئینزیبات لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا دەڵێت: "ئێمە تەنها ویستمان ئەم بۆنەیە پیرۆزتر بكەین و شكۆداری بكەین بۆ خەڵكی كوردستان و هیچ مەبەستی ئێمە مادی نەبوو، بەڵكو بەخۆبەخشانە چووین".
وتیشی: "دەڵنیاتان دەكەمەوە هیچ كەسێك ناتوانێ شاری سلێمانی ناشرین بكات و هونەرمەندانی هەمیشە سەركەوتوون".
ئهم بابهته 10974
جار خوێنراوهتهوه
PM:04:49:22/03/2016