شیروان عه‌بدوڵڵا نهێنیه‌ك له باره‌ی پشێویه‌كه‌ی چاڤی لاند ئاشكرا ده‌كات
خێزان
هونه‌رمه‌ندی میللی شیروان عه‌بدوڵڵا په‌یامێكی ڤیدیۆی بڵاودهكاتهوهو ئاماژه به‌وه‌ده‌دات كه ئه‌وان دڵخۆشبوون به ئاهه‌نگه‌كه‌ی چاڤی لاند چونكه سه‌لماندویانه كه چه‌ند هه‌واداریان هه‌یه له هه‌رێمدا.
به‌وته‌ی شیروان عه‌بدوڵڵا گه‌ر ئه‌و ئاهه‌نگه گۆرانیبێژێكی فارس یان تورك بوایه هه‌رگیز ئه‌وه ڕوینه‌ده‌دا چونكه ته‌نها 200 كه‌سێك ده‌چوو بۆ ئاهه‌نگه‌كه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وانه‌وه زیاتر له 250 هه‌زار بۆ 300 هه‌زار كه ئه‌و ڕۆژه له چاڤی لاند ئاماده بووه.
هاوكات شیروان عه‌بدولڵا له گرته ڤیدیۆیهكهیدا ڕێز و خۆشه‌ویستی بۆ هه‌واداره‌كانی ده‌نێرێت و پێشی وایه ئه‌و ڕوداوه ته‌نها به‌هۆی گروپێكی گێره‌شێوێنه‌وه بووه نه‌ك هه‌واداره‌كانی ئه‌وان.
ئه‌م بابه‌ته 43351
جار خوێنراوهتهوه
PM:07:49:21/03/2016