سه‌رکرده‌کانی ڕیاڵ مه‌درید هۆشداری ده‌ده‌نه دوو یاریزانه ته‌مبه‌ڵه‌که
خه‌ڵک
سه‌رکرده‌کانی ڕیاڵ مه‌درید زۆر به‌توندی هۆشداری ده‌ده‌نه ئیسکۆ و ڕۆدریگێز و داوایان لێده‌که‌ن چیتر به‌خۆیاندا بچنه‌وه...
ڕۆژنامه‌ی "سپۆرت"ی ئیسپانی ئاشکرای کردووه، له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا دوو تا سێ‌جار سه‌رکرده‌کانی ڕیاڵ مه‌درید که پێکهاتون له سێرجیۆ ڕامۆس و مارسێللۆ و پیپی، هه‌ریه‌ک به‌جیا هۆشدارییان داوه به ئیسکۆ ئالارکۆن و خامێس ڕۆدریگێز سه‌باره‌ت به‌و ئاسته خراپه‌ی له‌م وه‌رزه‌دا له‌ژێر ده‌ستی هه‌ردوو ڕاهێنه‌ر، بینیتێز و زێدان دا نیشانیانداوه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌که، سێ سه‌رکرده‌که ڕاشکاوانه ئیسکۆ و ڕۆدریگێزیان به ته‌مبه‌ڵ وه‌سف کردووه و دا‌واشیان لێکردون که له‌وه زیاتر به‌وشێوه‌یه به‌رده‌وام نه‌بن، به‌وپێیه‌ی مانه‌وه‌ی ئاستیان به‌وشێوه‌یه واتای فرۆشتنیان ده‌گه‌یه‌نێت له‌لایه‌ک و له‌لایه‌کی تریشه‌وه زیان به‌داهاتوی "زیزۆ"ی راهێنه‌ر ده‌گه‌یه‌نێت.
هه‌مان سه‌رچاوه ته‌ئکید ده‌کاته‌وه، ئیداره‌ی مێره‌نگی بڕیاریداوه‌و له‌گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌ی داهاتودا بۆ یانه‌کانی پاریس سان جێرمان و چێڵسی ده‌ستبه‌رداری دوو یاریزانه ته‌مبه‌ڵه‌که بن.
ئه‌م بابه‌ته 2780
جار خوێنراوهتهوه
AM:11:14:23/03/2016