من زلاتانم(به‌شی ١٥): دڵم به لارسۆن خۆش‌بوو و به ئه‌ندێرسۆن دا ته‌قیمه‌وه
وه‌رگێڕانی/ کاروان که‌ریم مه‌حمود
هه‌روه‌ک پێشتریش باسم کرد ژیانی من وه‌ک شانۆگه‌ری وابوو، کۆمه‌لێک خه‌ونی پێکه‌نیناویم هه‌بوو وه‌ک یاریی کردن له ریزی هه‌ڵبژارده‌ی سوید و به‌ده‌ست هێنانی نازناوی یۆرۆی 2000، له‌وانه‌یه ئه‌وه خه‌ونێکی مه‌حال بێت، نازانم، به‌ڵام دواتر له مانگی ئه‌پرێل منیان بانگێشتکرد بۆ هه‌ڵبژارده‌ی سوید.
ئه‌و گۆڵه‌ی که‌وا له یانه‌ی ئێڤهرتونم تۆمارکرد ببوه هۆی شێت بونی رۆژنامه‌کان ناوی من به درێژایی کات مانشێتی رۆژنامه‌کان بوو، ئه‌مه‌ش وای کردبوو که هه‌موو ئه‌وانه من به ئه‌فسانه‌یه‌کی تۆپی پێ تێبگه‌ن نه‌ک یاریزانێکی لاو، منیش له‌م بۆچونه‌ی ئه‌وان نه‌ده‌ترسام که له‌سه‌ر من هه‌یان بوو، گومانم له‌وه نه‌بوو که وه‌ک یاریزانی گه‌وره‌ی وه‌ک پاتریک ئه‌ندێرسۆن و ستیڤن شوارتز مامه‌ڵه بکه‌م، ئه‌وه کارێکی گرنگه که ببیته ئه‌ستێره‌یه‌کی یانه‌ی مالمۆ، به‌ڵام یاریی کردن له هه‌ڵبژارده‌ی سوید کارێکی ته‌واو جیاوازه، چونکه سوید میدالیای برۆنزی به‌ده‌ست هێنابوو له مۆندیالی 1994.

خۆشحاڵبوم له‌گه‌ڵ لارسۆن یارییم ده‌کرد
له سوید ژیان به‌رده‌وامه و راوه‌ستانی نییه به‌تایبه‌تی دوای گۆڕانی ده‌سته‌ی کارگێری ههلبژاردهکه، ئه‌ی خوایه گیان من ئێستا که‌سێکی خۆشه‌ویستم له سوید و ده‌مبینی که ناوم له نێو خه‌ڵکی بڵاوده‌بۆوه و له هه‌موو لایه‌ک باسی منیان ده‌کرد ئه‌مه‌ش کارێکی باش بوو، کاتێک که گه‌شتمان کرد بۆ سویسرا بۆ که‌مپێکی مه‌شق کردن له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی سویسرا کۆمه‌لێک رۆژنامه نوس له‌وێ بوون، به‌ڵام کاتێک هێنریک لارسۆنیان بینی لای من رۆشتن و وتیان: ڕاکه‌ن، هێنرک لارسۆنیش لێره‌یه ...
هه‌موو ڕایانکرد بۆ لای ئه‌و... ئه‌ی خوایه گیان کارێکی چه‌ند ناخۆش بوو ئه‌و کاته نه‌فره‌تم لێکردن، پێش که‌مپی مه شقهکهش له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانی دا لهراهێنهریان پرسی: پشت به چه‌ند یاریزانێک ده‌به‌ستیت له که‌مپه‌که؟ ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا وتی: ته‌نها زلاتان زلاتان و به‌س، به‌ڵام که دواتر په‌یوه‌ندیم به که‌مپه‌که کرد زۆر سه‌رم سوڕما هه‌موو ئه‌ستێره‌کانم بینی له‌ڕیزی ههلبژاردهکه، به‌ش به‌حاڵی خۆم زۆر سه‌رم سوڕما و لێدوانه‌کانی راهێنه‌ر له کۆنگره‌که ته‌واو جیاواز بوو وه‌ک له که‌مپی مه‌شقه‌که، له‌نێو کۆمه‌ڵێک یاریزانی ئه‌ستێره بووم له نێوانیان هه‌ستم به شه‌رمه‌زاری ده‌کرد، به‌تایبه‌تی مارکوس ئۆڵباک که له ژوری خۆگۆریندا زۆر قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه نه‌ده‌کرد، ئوڵباک یاریزانیکی زۆر سه‌یر بوو ته‌نها گرنگی به خۆی ده‌دا، ئه‌مه‌ش وای کردبوو که ڕۆژنامه‌کان به‌خراپی له‌سه‌ری بنوسن، له‌هه‌مان کاتدا رۆژنامه‌کان له‌سه‌ر منیان ده‌نوسی زلاتانی هونه‌رمه‌ند... زلاتانی گرنگ، به‌ڵام له‌ڕاستیدا من نه‌مده‌زانی که له‌توانامدایه زیاتر پێشکه‌ش بکه‌م و ده‌توانم له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌کان کێبرکێ بکه‌م به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هێنریک لارسن که ئه‌و باشترین بوو به‌نسبه‌ت منه‌وه !! لارسۆن پیشه‌گه‌ر بوو له یانه‌ی سه‌ڵتیک، له‌ساڵی 2001 نازناوی پێڵاوی زێرینی به‌ده‌ست هێنا که بووه باشترین گۆڵکاری سه‌رتاسه‌ری ئه‌وروپا.
هێنریک یاریزانێکی زۆر ساده‌بوو که گوێم لێ بوو له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانه گه‌وره‌یه یاری ده‌که‌م له‌هێڵی هێرشبردندا له دژی هه‌ڵبژارده‌ی سویسرا زۆر خۆشحال بووم، پێش یارییه‌که رۆژنامه‌کان چه‌ندین چیرۆکیان له‌سه‌ر من نوسی هه‌موو شتێکی منیان بڵاو کردبۆوه، ئه‌م ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌یه یه‌که‌م یاریی نێوده‌وڵه‌تیم بوو به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی، رۆژنامه‌کان باسی هه‌موو شتێکیان کردبوو له‌سه‌ر من ته‌نانه‌ت سه‌رده‌می منداڵیم له قوتابخانه و ئه‌وه‌شیان باس کردبوو که من قوتابیه‌کی زۆر شه‌ڕانی بووم له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک شتی تر.
له‌ده‌زگاکانی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌کاندا ئاماژه‌یان به‌وه‌کردبو که من ده‌توانم ئه‌نجامێکی باش بۆ هه‌ڵبژارده‌که‌م به‌ده‌ست بهێنم و سه‌رکه‌وتو بم، بۆیه هه‌ستم به فشارێکی زۆر ده‌کرد، به‌ڵام نه‌متوانی هیچ سه‌رکه‌وتنێک به‌ده‌ست بهێنم و ڕاهێنه‌ر له‌نێوان گێمه‌کاندا ئاڵوگۆڕی پێکردم و به‌شداریم نه‌کرد له یارییه‌کانی پاڵاوتنی مۆندیال به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌کانی سلۆڤاکیا و مۆڵدوڤیا، راهێنه‌ر لارس لاجێرباک و تۆمی سۆدربێرگ پشتیان به هێنرک و ئۆڵباک ده‌به‌ست له هێڵی هێرشبردندا، ئه‌مه‌ش وایکرد زۆر هه‌ست به شکانه‌وه بکه‌م و نه‌متوانی یاری له‌گه‌ڵ ههلبژاردهکهم بکه‌م ته‌نها چه‌ند کاتێکی که‌م نه‌بێت.

له ستۆکهۆڵم هانده‌ران هاواری منیان ده‌کرد
هیچ شتێکی وانه‌بوو سه‌باره‌ت به من، بیرمه که جاری یه‌که‌م له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده بووم له ستۆکهۆلم ده‌بوایه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئازه‌ربیجان یاری بکه‌ین، ستۆکهۆلمی پایته‌خت شێوه‌یه‌کی ته‌واو جیاوازی هه‌بوو، بۆ من ئه‌م شاره وه‌ک نیویۆرک وایه که پڕه له‌شوێنی جوان و کچی جوان که به بینینی زۆر دڵخۆش ده‌بوم، که چومه یاریگا پڕ بوو له هانده‌ر به‌ته‌واوی 33 هه‌زار هانده‌ر بوو هه‌موو یاریزانه گه‌وره‌کان به متمانه به‌خۆبونه‌وه ڕوویان کرده یاریگاکه و منیش له‌سه‌ر کورسی یه‌ده‌گ دانشتبووم هه‌ستم ده‌کرد که منداڵێکی بچوکم، به‌ڵام پاش تێپه‌ربوونی چاره‌کێک ئه‌وه‌ی زۆر منی سه‌رسام کرد هانده‌ران ناوی منیان ده‌هێنا و هاواریان ده‌کرد "زلاتان... زلاتان"، ئه‌وه زۆر دڵخۆشی کردلهههمان کاتدا حه‌ماسه‌ت گرتمی، چونکه سه‌ره‌ڕای بونی کۆمه‌ڵێک یاریزانی گه‌وره‌ی وه‌ک هێنریک لارسن ، میڵبێرگ، ستیفان شوارز، پاتریک ئهندێرسون که‌چی هانده‌ران هه‌ر ناوی منیان ده‌هێنا!
ئای خوایه گیان چه‌ند هه‌ستم به خۆشی ده‌کرد، بیرم ده‌کرده‌وه ئاخۆ من چیم کردووه بۆ هانده‌ران؟ به‌ڵام دواتر بۆم ده‌رکه‌وت که من له خولی ناوخۆ زۆر جوان و باش یاریی ده‌که‌م، بۆیه وام بۆده‌که‌ن.
من به‌ناوبانگتر دیار بووم له‌و ئه‌ستێره و گه‌ورانه‌ی که ملوانکه‌ی بڕۆنزیان له‌جامی جیهانی به‌ده‌ست هێنابوو، هه‌موو تیپه‌که سه‌یری منی ده‌کرد نازانم دڵخۆش بوون به‌وه‌ی که هانده‌ران وا هانی منیان ده‌دا؟ یاخود دڵته‌نگ بوون بۆ خۆیان؟! له‌و باره‌یه‌وه هیچ بۆچونێکم نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌مزانی که ئه‌وان له هیچ تێناگه‌ن و هه‌ندێک شتی تر ڕویدا که پێشتر ڕوینه‌دابوو ئه‌ویش هانده‌ران هه‌موو به‌یه‌ک ده‌نگ هاواریان ده‌کرد: ده‌ی سوید... ده‌ی !!
به‌و هاوار وده‌نگه ده‌نگه کاره‌با گرتمی زۆر که‌شێکی خۆش بوو...
من له کاتی خۆ گه‌رم کردندا بووم هانده‌ران بۆ جارێکی تر به‌شێوه‌یه‌کی شێتانه هاواریان ده‌کرد "زلاتان... زلاتان"، منیش له‌وه‌ڵامدا ده‌ستم بۆ به‌رزکردنه‌وه‌و دواتر دانیشتمه‌وه له‌سه‌ر کورسی یه‌ده‌گ، که‌ش و هه‌وای یاریگام به‌لای خۆمدا ڕاکێشابوو که یاریگا به‌ته‌واوی نوقم ببو و هه‌وڵمدا خۆم له‌گه‌ڵ دۆخه‌که رابهێنم، به‌ڵام هه‌ستم به شڵه‌ژانێکی زۆر کرد و له‌وکاته‌شدا لارس به منی وت: زلاتان خۆت گه‌رمکه بۆ یاری کردن.
بۆ جارێکی تر هانده‌ران به‌یه‌ک ده‌نگ هاواریان ده‌کرد "زلاتان ... زلاتان" له‌و کاته‌شدا ئێمه به 2 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له پێشه‌وه بووین، به‌ڵێ، چومه ناو یاریگاوه‌و به‌شداریم کرد، تۆپێکم بۆ هات و جوڵانه‌وه‌یه‌کی جوانم ئه‌نجامدا، ئه‌وه ته‌نها جوڵانه‌وه‌یه‌کی ئاسایی بوو ئه‌وشه‌وه یاریگام هه‌ژاند و وام هه‌ست ده‌کرد که شار شاری خۆمه.
له‌و ساڵه‌دا له‌گه‌ڵ تیپه‌که‌م چوینه ستوکهۆلم له یانه‌ی یونشتی تایبه‌ت به تۆماس برۆلین دانیشتین، له‌وکاته‌دا یه‌کێک له هاوڕێکانی منداڵیم هات و پێی وتم: زلاتان ده‌مه‌وێ کلیلی ژوره‌که‌تم بده‌یتێ.
ئێبرا : له‌به‌ر چی هاوڕێکه‌م؟
هاوڕێکه‌م: ته‌نها کلیله‌که‌م بده‌رێ...
ئێبرا : باشه، فه‌رموو..
ئه‌و هاوڕێیه کلیله‌که‌ی له من وه‌رگرت و ته‌نها بیرم له‌وه ده‌کرده‌وه، دواتریش کلیله‌که‌ی بۆ هێنامه‌وه، بۆیه ناچاربوم ئه‌و شه‌وه له‌گه‌ڵ هاوڕێکه‌م قسه بکه‌م و له‌وباره‌یه‌وه پرسیاری لێبکه‌م...
ئێبرا : سڵاو هاوڕێ، چ شتێک له‌ژووره‌که‌م شاردۆته‌وه؟
هاورێکه‌م: هیچ شتێک، شتێکی تایبه‌ته ئێبرا...
ئێبرا: چی؟!!!!
هاوڕێکه‌م: له‌وانه‌یه برێکی زۆر پاره هه‌بێ لێره، زلاتان بیر له‌وه بکه‌نه‌وه که چ شتێک له‌و دۆڵابه هه‌بێت؟ کارێکی شێتانه‌یه ...
ئه‌وه له‌و کاره ده‌چێت که له مۆزه‌خانه‌ی مارکه ڕویدا که هه‌ندێک شتیان له‌وێ دزی، گه‌ڕامه‌وه مالمۆ و تیپه‌که‌م ده‌ستی کرد به ئاست دابه‌زین له خولی سویدی، شتێکی سه‌یر بوو مانه‌وه‌م له‌و یانه‌یه‌دا! من فرۆشراوم به یانه‌یه‌کی تر، ئه‌وه‌ش کارێکی ئاسان نییه من وا زوو بگۆڕێم، به‌ڕاستی توشی شله‌ژان بووم هه‌روه‌ک هه‌میشه هه‌ستم به‌و بارودۆخه ده‌کرد که له چوار ده‌ورم هه‌بوو.

له‌گه‌ڵ کاڵسترۆم و ئه‌ندێرسۆن توشی ده‌مه‌قاڵی بووم
ئێمه به‌رامبه‌ر یانه‌ی هاکین یاریمان هه‌بوو، پێش یارییه‌که خۆم ئاماده‌کردبوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ناوبژیوان توشی ده‌مه‌قاڵێ هاتم، وه‌ک جاران پێش یاریه‌که ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو که ده‌بێت زلاتان چ پێشکه‌ش بکات؟ راهێنه‌ری هاکین تۆربین نیڵسۆن بوو، یه‌کێک بو له ئه‌ستێره‌کانی پێشووی تۆپی پێی سوید، تیپه‌که‌ی یاریزان کیم کاڵسترۆمی تێدایه که من زۆر باش ده‌مناسی و له هه‌ڵبژارده‌ی نیشتیمانی خوار ته‌مه‌ن 21 ساڵ پێکه‌وه یارییمان کردبو، بێگومان یاریه‌کی ئالۆز بوو له سه‌ره‌تاوه، به‌ڵام له‌کۆتاییدا شێوازێکی توند‌و تیژم په‌یڕه‌و کرد له‌گه‌ڵ کیم کاڵسترۆم و ئه‌مه‌ش بوه هۆی ده‌رکردنی من له یاریگا.
دوای یاریه‌که‌ش له شوێنی خۆگۆرین چومه لای و پێم وت: کامه‌مان ناشرین مامه‌ڵه‌مان کرد؟ که‌س به‌شێوه‌یه‌کی گێلانه باسی منی نه‌کرد، پۆلیسی یاریگاکان هاتنه نێوانمان و ڕۆژنامهنوسهکانیش ئه‌م ڕووداوه‌یان به "سێرک" وه‌سف کرد، تاکه شت که ڕووبه‌روی من بویه‌وه ئه‌وه‌بوو که ده‌یان وت: پێویسته هه‌ڵسوکه‌وتت بگۆڕی و نابێت به‌و شێوازه بچیته ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام.
ئه‌م ڕووداوه هه‌رایه‌کی گه‌وره‌ی دروست کرد، ته‌نانه‌ت ڕۆژنامه‌ی ئێکسبیر له‌سه‌ر من دیمانه‌یه‌کی نوسیبوو باسی له‌وه کردبوو که پێویسته دکتۆرێکی ده‌رونی یارمه‌تیم بدات.
منیش وه‌ڵامم دایه‌وه: ئێوه چ په‌یوه‌ندیه‌کتان به منه‌وه هه‌یه؟ من پێویستم به دکتۆری ده‌رونی نیه، به‌ڵکو پێویستم به که‌شێکی ئارام هه‌یه.
زۆر ناخۆش بو له‌سه‌ر کورسی یه‌ده‌گ دابنیشم و تیپه‌که‌م به 6 گۆڵ بدۆڕێت، شتێک هه‌بوو بێزاری ده‌کردم ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو یاریزان میکایل ئه‌ندێرسۆن که ته‌مه‌نێکی گه‌وره‌ی هه‌بوو وامزانی که زۆر ڕێز له یاریزانی به‌رامبه‌ر ده‌گرێت، ئه‌و له‌هه‌موان به تهمهنتربو، هیچ به‌و یاریزانه دڵخۆش نه‌بووم و له‌ئاماده‌کارییه‌کانی هاوینه‌دا ڕۆلی ناوبژیوانی ده‌بینی و په‌یوه‌ندیشمان باش نه‌بوو به‌یه‌که‌وه.
میکایل توانی هه‌ندێک گۆڵ تۆمار بکات له کاتی ڕاهێنانه‌کاندا له‌خۆبایی ببو ئه‌وه‌یش وای له‌من کرد که له‌به‌ر چاوم ڕه‌ش بێت، ڕۆژێک چومه لایی و پێموت: ئایا تۆ له پیری ده‌ترسیت؟ تۆ پیاوی نابێت بترسیت...
پاشان هه‌ستام به‌لێدانی تۆپ، به‌س ئه‌مان لێدان... وه‌ک قازیفه جێبه‌جێم ده‌کرد، پاشان ڕۆشتم و سواری سه‌یاره‌که‌م بووم، له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگا زۆر به‌خێرایی سه‌یاره‌م لێخوڕی و هاوڕێکانم هه‌وڵیاندا ئارامم بکه‌نه‌وه، پاشان مایک ئه‌ندێرسۆن هاته لام و دیسانه‌وه پێموت: ئایا تۆ دایکمی؟ زۆر توڕه بووم و چومه ژووری خۆگۆرینی یاریزانان و سندوقی تایبه‌ت به‌خۆم داخست و ناوه‌که‌مم له‌سه‌ر سندوقه‌که لێکرده‌وه و وتم "هه‌رگیز ناگه‌رێمه‌وه ئه‌و یانه‌یه"، ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه که بڵێم خوات له‌گه‌ڵ مالمۆ، خواتان له‌گه‌ڵ هاوڕێ گێلهکانم، پاشان به ئۆتۆمبێله تۆیۆتا سلیکاکهم ڕۆشتم و چیتر نه‌چومه‌وه راهێنانه‌کان، ده‌ستم کرد به یاری پله‌یسته‌یشن له‌گه‌ڵ هاوڕێکانم وه‌ک ئه‌و رۆژانه وابوو که له قوتابخانه دابڕام، له‌وکاته‌ش هاسبۆرگ ته‌له‌فونی بۆ کردم وه‌ک هستریایهک پێی وتم : تۆ له‌کوێی؟ تۆ له کوێی؟ له‌سه‌رته که ئیستا بگه‌ڕێیته‌وه؟ ڕاسته توڕه‌بوم، به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه کارێکی مه‌حال نه‌بوو بۆیه پاش چوار رۆژ هاتمه‌وه سه‌رخۆم و ئارام بومه‌وه، له‌ڕاستیدا ئه‌و قه‌یرانه گه‌وره‌یه‌م به‌دڵ نه‌بوو، وه‌ک ئه‌و کاره‌ی ڕووده‌دات له تۆپی پێ که له‌شت خاو ده‌بێته‌وه به ماده‌ی ئه‌درینالین، نه‌مده‌توانی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر تیپه‌که‌م به‌جێبهێڵم، به‌ڵام هه‌رچۆنێک بێت من سه‌فه‌ر ده‌که‌م بۆ هۆله‌ندا و پێویست به‌وه ناکات دڵته‌نگ بم بۆ هه‌ر سزایه‌ک که‌وا ده‌یسه‌پێنن به‌سه‌رمدا، له‌لایه‌کی تره‌وه بیرم له‌وه کرده‌وه که له‌دوا یاری مندا تیپه‌که‌م سوپاسم بکه‌ن بۆئه‌وه‌ی پێشکه‌شم کردووه، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌و ماوه‌یه‌ی که مالمۆ 10 ملیۆنی له‌ده‌ستدا و نه‌یده‌توانی یاریزانی گه‌وه‌ره بکرێت.
مالمۆ ده‌وڵه‌مه‌ندترین یانه‌یه له سوید و بودجه‌یه‌کی زۆری هه‌یه، سه‌رۆکی یانه‌ی مالمۆ بینجیت مادسین له‌لێدوانێکدا بۆ رۆژنامه‌نوسه‌کان رایگه‌یاند: هه‌موو پێنج ساڵ جارێک یاریزانێکی وه‌ک زلاتان له دایک ده‌بێت له یانه‌که‌مان، کارێکی سه‌یر نییه که بیر له‌وه بکه‌مه‌وه که ئه‌وان به شێوه‌یه‌کی جوان ماڵ‌ئاوایم لێبکه‌ن، ئه‌گه‌ر له‌به‌ر منیش نا له‌به‌ر ئه‌و 85 ملیۆنه‌ی که به من دراوه، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌و ئاهه‌نگه‌ی که‌وا گێڕایان بۆ بنیکلاس کیندڤاڵ به‌رامبه‌ر به 30 هه‌زار هانده‌ر له یاری یانه‌که‌ی به‌رامبه‌ر هیڵسنبۆرگ، تێبینی ئه‌وه‌م کرد که هه‌مویان تۆزیک له من ده‌ترسن و منیش ده‌متوانی که ببمه یاریزانیکی باش له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌یاکس، به‌ڵام هه‌ندێک هه‌ڵسوکه‌وتی شێتانه‌م هه‌بوو وه‌ک ئه‌وه‌ی له دوایین یاری یانه‌که‌م روویدا، چ روده‌دات پێش یاریه‌که؟ یانه‌ی مالمۆ چۆن ماڵئاوایی له زلاتان ده‌کات له به‌شی داهاتوودا ئه‌وه ده‌زانین...
ئه‌م بابه‌ته 17512
جار خوێنراوهتهوه
PM:11:27:06/03/2016