کریستیانۆ: ته‌نها ئه‌وه ماوه ١١ یاریزان ببڕم و گۆڵێکی نایاب تۆمار بکه‌م
خه‌ڵک
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئه‌ستێره‌ی یه‌که‌می یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له فڕۆکه‌خانه‌ی مه‌درید له‌کاتێکدا خۆی بۆ ڕیکلامی یه‌کێک له کۆمپانیاکان ئاماده ده‌کرد، کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌نجامدا و تیایدا ئاماژه‌ی به دۆخی یانه‌یه‌که‌ی کرد له خولی ئیسپانیا و دوورخستنه‌وه‌یان له جامی سای ئیسپانیا، هه‌روه‌ها یاریی گه‌ڕانه‌وه به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڕۆما.
ئه‌مه‌یش کورته‌یه‌که له‌و وه‌ڵامانه‌ی به میدیاکارانی راگه‌یاند:
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نت زیادی کردووه، به‌ڵام هه‌ر به‌رده‌وامیت له تۆمارکردنی گۆڵ، نهێنی ئه‌وه له‌چیدایه؟
ئه‌وه به‌ری ڕه‌نج و ههودانی چه‌ندین ساڵه، پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و ڕێڕه‌وه به‌رده‌وام بم و دانیش به‌وه‌دا ده‌نێم که ئه‌م وه‌رزه زۆر سه‌خت بوو، له‌جامی شای ئیسپانیا دوورخراینهوهو نازناوی خولی ناوخۆشمان تاڕاده‌یه‌ک له‌ده‌ست داوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پاڵپێوهنهرمانه له‌خولی یانه پاڵه‌وانه‌کان ماوین و خولی خۆمانه، که‌س هێنده‌ی ئێمه ئه‌و نازناوه‌ی به‌ده‌ست نه‌هێناوه.
باسی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانت کرد، له‌م هه‌فته‌یه ڕووبه‌ڕوی ڕۆما ده‌بنه‌وه، به‌ڕای تۆ سیناریۆی یارییه‌که چۆن ده‌بێت؟
له ئۆڵۆمپیکۆ به‌باشی یارییمان کرد و ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش له‌ناو یاریگا و هانده‌رانی خۆمان یاریی ده‌که‌ین و چانسی سه‌رکه‌وتنمان زۆره به‌پێی ئه‌نجامی یاریی چون (٢ - ٠ بۆ ڕیاڵ)، به‌ڵام ئه‌وه نابێته هۆی ئه‌وه‌ی هیچ گرنگی به ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌که نه‌ده‌ین، به‌ڵکو پێویسته به‌وپه‌ڕی توانامانه‌وه رووبه‌ڕویان ببینه‌وه‌و حه‌زه‌ر بکه‌ین.
هه‌میشه به‌راوردی نێوان تۆ و مێسی ده‌کرێت، ده‌ڵێن ئه‌و به‌هره‌مه‌نده و تۆش بهههولدانی زۆر گه‌یشتویت به‌و ئاسته، رات چییه؟
به‌هره به‌ته‌نها و به‌بێ هه‌وڵدانی زۆر هیچ مانایه‌کی نابێت، من به‌و ئاسته به‌رزه‌وه ماوه‌یه‌کی زۆره به‌رده‌وامم و ده‌شمه‌وێت هه‌ر به‌وشێوه‌یه بمێنمه‌وه، ده‌مه‌وێت نازناوه فه‌ردی و جه‌ماعییه‌کان مسۆگه‌ر بکه‌م، پێموابێت هانده‌رانیش به‌وکاره ڕازین که ئه‌نجامم داوه.
به‌شیوازی جیاواز گۆڵت تۆمار کردووه، هیچ شێوه‌یه‌کی تر هه‌یه بته‌وێت گۆڵی پێتۆمار بکه‌یت؟
به‌شێوه‌یه‌کی جوان چه‌ندین گۆڵم تۆمار کردووه له‌وه‌یه شێوه‌یه‌کم که‌م بێت که تائێستا نه‌کرابێت، ته‌نها ئه‌وه ماوه ١١ یاریزان ببڕم و گۆڵێک تۆمار بکه‌م، ئه‌وه‌یش ته‌نها به پله‌ی سته‌یشن تۆمار ده‌کرێت...
ئه‌م بابه‌ته 18086
جار خوێنراوهتهوه
PM:04:21:06/03/2016