(پات) ژیانی مامۆستایه‌کی کوردی گۆڕی و به (فیلمێک) کچانی سلـێمانی به ئه‌مریکاوه به‌سته‌وه
خه‌ڵک (تایبه‌ت)
پات سه‌مه‌ت کێیه؟ ڕاهێنه‌رێکی ناوداری ئه‌مریکایه و چه‌ندین نازناوی ئه‌مریکا و جیهانی به‌ده‌ست هێناوه و له‌سه‌ر ئاستی تۆپی سه‌به‌ته‌ی ئه‌مریکا هێنده‌ی ئه‌ستێره پیشه‌گه‌ره‌کانی (ئێن بی ئه‌ی) ناسراوه...
ئه‌م ڕاهێنه‌ره له‌ته‌مه‌نی ٥٩ ساڵیدا (ساڵی ٢٠١٢) توشی نه‌خۆشی زهایمه‌ر بوو و سه‌رجه‌م میدیاکانی ئه‌مریکای به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ کرد، ناوبراو چیرۆکێکی مێژوویی له‌گه‌ڵ مامۆستا "ڕزگار ڕه‌ئوف" هه‌یه که پێشتر مامۆستای زانکۆی سلێمانی - کۆلێجی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش بووه و حاڵی حازر بۆ به‌ده‌ستهێنانی نامه‌ی دکتۆرا له ئه‌مریکا ژیان به‌سه‌رده‌بات.
سه‌رگوزه‌شته‌ی ئه‌م بابه‌ته که زۆرینه‌مان ئاگاداری نه‌بوین، له‌زاری مامۆستا ڕزگار ڕه‌ئوفه‌وه بۆ (خه‌ڵک سپۆرت) ئاشکرا ده‌بێت و ده‌ڵێت : پاش ئه‌وه‌ی له‌ساڵی ٢٠٠٨ قوتابخانه‌ی گزنکی تایبه‌ت به یاریی باسکه‌ی کچان له‌شاری سلێمانی کرایه‌وه، ئه‌مریکییه‌کان ئه‌م هه‌نگاوه‌یان به گرنگ زانی و زوو به‌زوو که‌وتنه سۆراخی قوتابخانه‌که‌مان و کچانی شاره‌که، ئه‌وه‌بوو له‌ساڵی ٢٠٠٩ بانگهێشتکراین بۆ ئه‌مریکا و تیمه‌که‌مان پێکهاتبو له من و دوو ڕاهێنه‌ری کچ و ده یاریزانی کچی عیراق که سیانیان له هه‌ولێر و دووان له حلله‌و پێنجیشیان له قوتابخانه‌ی گزنگ بوون"
بۆچی بانگهێشتکران؟
مامسۆتا کورده‌که باس له‌وه ده‌کات که له‌ئه‌مریکا که‌مپێكی هاوینه به‌ناوی پات سه‌مه‌ت ئه‌نجامدراوه و مه‌به‌سه‌ت له‌وه‌بووه ئه‌مان تیایدا به‌شدار بن.
ڕزگار ڕه‌ئوف ده‌ڵێت :" له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌مریکاشه‌وه ته‌واوی پێداویستی و تێچوی گه‌شته‌که‌مان بۆ ته‌رخانکرابوو، گه‌یشتینه ئه‌مریکا و له‌وێ چاومان به پات سهمهتی مێژویی که‌وت، ئه‌و چاوپێکه‌وتنه ژیانی هه‌مومانی گۆڕی به‌تایبه‌تی من، زۆر باوه‌شی به کچه‌کانمدا ده‌کرد و گرنگی پێده‌دان، به‌هه‌مان شێوه ڕێزێکی زۆری بۆمن داده‌نا و ته‌نانه‌ت داوه‌تی دەکردم".
گه‌ڕانه‌وه‌و ڕێزلێنان له (پات)
مامۆستا و راهێنه‌ری قوتابخانه‌ی تۆپی باسکه‌ی گزنک ده‌ڵێت :" گه‌ڕاینه‌وه بۆ کوردستان و بینینی پات وایلێکردم شێوازی ڕاهێنانم بگۆڕم، له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا له‌ڕێگه‌ی ئیمه‌یڵ و ئینته‌رنێت و چه‌ندین ڕێگه‌ی تره‌وه ته‌واوی زانیارییه‌کانم له‌باره‌ی پات سهمهتهوه پێگه‌یشت، بۆیه چیتر حه‌زمان به‌وه‌بوو کارێکی گه‌وره‌ی بۆ ئه‌نجام بده‌ین و به‌هاوکاری یه‌کێتی تۆپی باسکه‌ی کوردستان پاڵه‌وانێتییه‌کی تۆپی سهبهتهمان ئه‌نجامدا".
خاڵی گرنگ ئه‌وه‌یه نوێنه‌رانی سه‌نته‌ری (Center for Peace, Sports and Society) ئاماده‌بوون که سه‌نته‌رێکی وه‌رزشییه و سه‌ر به کۆلێجی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانکۆی تێنیسیسی یه، لێره‌وه مامۆستا ڕزگار فیکره‌ی فیلمێکیان له‌سه‌ر کچانی باسکه‌ی شاره‌که پێده‌دات و ئه‌وانیش (تره‌یله‌ر)ێک له‌وباره‌یه‌وه ده‌رده‌که‌ن و بڕیاره له‌ماوه‌ی داهاتودا ئه‌و ترهیڵهره ببێته فیلمێکی جیهانی ناودار و هاوکات مامۆستا کورده‌که‌ش کتێبێک به زمانی ئینگلیزی و کوردی بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له ئه‌مریکا ده‌ربکات، ئه‌وه‌ی له (خه‌ڵک سپۆرت)ه‌وه زانیومانه، نوسینی کتێبه‌که کۆتایی هاتووه و فیلمه‌که‌ش هێنده‌ی نه‌ماوه.
یه‌کێکی تریش له خاڵه گرنگه‌کانی ژیانی ئه‌و مامۆستایه له‌وه‌دایه که له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا که‌ناڵی (ESPN)ی ناوداری ئه‌مریکا له‌سه‌ر کاره‌کانی خۆی داوای چاوپێکه‌وتنیان لێکردووه وبه‌م زووانه ئه‌و کاره مێژوییه‌ش ئه‌نجام ده‌دات.
بۆیه به مێژوییش ناوده‌برێت، به‌وپێیه‌ی که‌ناڵی ناوبراو یه‌کێکه له تۆڕه هه‌ره گه‌وره‌کانی ئه‌مریکا و جیهان، ته‌نانه‌ت خه‌ڵکانی بیانیش سه‌ریان له‌وه ده‌سوڕمێت کاتێک که‌سێک چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام ده‌دات.
ئه‌م بابه‌ته 7833
جار خوێنراوهتهوه
PM:07:28:13/02/2016