سه‌رۆکی میلان فریادڕه‌سی یانه‌که‌یی دۆزیوه‌ته‌وه
خه‌ڵک
سیلڤیۆ بێرلسکۆنی سه‌رۆکی یانه‌ی ئه‌ی سی میلان بڕیاریداوه له وه‌رزی داهاتوو ده‌ستبه‌رداری سینیسا میهایلۆڤیچی ڕاهێنه‌ری یانه‌که‌ی بێت و که‌سێکی تریشی بۆ جێگه‌ی ده‌ستنیشان کردووه.
ڕۆژنامه‌ی "لاگهزیتا دێلۆ سپۆرت"ی ئیتاڵی ئاشکرای کردووه، بێرلسکۆنی کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌دریانۆ گالیانی جێگری یه‌که‌می ڕۆسۆنێری ئه‌نجامداوه و له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا گه‌یشتونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی میهایلۆڤیچ شکستی هێناوه‌و چیتر سودی بۆ یانه لۆمپاردییه‌که نابێت، به‌تایبه‌ت وه‌رزی داهاتو که پێویسته قه‌ره‌بوی شکسته‌کانی ئه‌م وه‌رزه بکه‌نه‌وه.
هه‌ر له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌شدا ناوی دی فرانچیسکۆی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ساسولۆیان ده‌ستنیشان کردووه بۆ جێگرتنه‌وه‌ی میهایلۆڤیچ، هه‌روه‌ها هه‌ردوو که‌سایه‌تییه‌که پێیان وابووه ئه‌م راهێنه‌ره ده‌بێته فریادڕه‌سی میلان و له‌توانایدایه بیانگێڕێته‌وه نێو خوله ئه‌وروپییه زه‌به‌لاحه‌کان.
ئه‌م بابه‌ته 1960
جار خوێنراوهتهوه
AM:10:59:23/03/2016