سه‌رۆکی ڕیاڵ مه‌درید په‌ڕۆی سپی هه‌ڵکرد و بڕیاری کۆتایی دا
خه‌ڵک
فلۆرنتینۆ پێرێز، سه‌رۆکی یانه‌ی شاهانه‌ی مه‌درید به‌ڕه‌سمی بڕیاریداوه ده‌ستبه‌رداری فیکره‌ی کڕینی داڤید دی خیای گۆڵپارێزی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ببێت.
ڕۆژنامه‌ی "مارکا"ی مه‌دریدی له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیکی سه‌رۆکی شاهانه‌وه ئاشکرای کردووه، پێرێز نایه‌وێت جارێکی تر وه‌ک گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌ی داهاتو بکاته‌وه‌و هه‌وڵ بۆ کڕینی داڤید دی خیا بدات، به‌تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی له‌گواستنه‌وه‌کانی ڕابردودا به‌هۆی هه‌مان یاریزانه‌وه چه‌ندین کێشه‌یان له‌گه‌ڵ فیفا و یوێفا بۆ دروست بوو، هه‌ر به‌وهۆیه‌شه‌وه فیکره‌ی کڕینی گۆڵپارێزه ئیسپانییه‌که‌ی وه‌لا ناوه، له‌به‌رامبه‌ردا راهێنه‌ری گۆڵپارێزه‌کانی یانه‌که ڕاپۆرتی خۆیان پێشکه‌ش کردووه که تیایدا زیاتر له دی خیا متمانه‌یان به‌خشیوه‌ته ناڤاس و به باشتریش له ئیسپانییه زه‌به‌لاحه‌که وه‌سفیان کردووه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌یشی ڕاگه‌یاندووه که پێرێز له‌م وه‌رزه‌دا زۆر سه‌رسامی تواناکانی کایلۆر ناڤاسی کۆستاریکی بووه، به‌شێوه‌یه‌ک بڕیاریداوه له‌کۆتایی وه‌رز گرێبه‌سته‌که‌ی بۆ نوێبکهنهوهو تا ٢٠٢٠ له‌ڕیزه‌کانی یانه‌ی شاهانه بمێنێته‌وه، له‌و ماوه‌یه‌شدا وه‌ک گۆڵپارێزی سه‌ره‌کی مێره‌نگی کارده‌کات و بیر له‌هیچ جێگره‌وه‌یه‌ک ناکه‌ن بۆی.
ئه‌م بابه‌ته 6941
جار خوێنراوهتهوه
PM:09:38:21/03/2016