دوای شکسته‌که‌ش نادال له‌خۆی ڕازییه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت
خه‌ڵک
ڕافائێل نادالی ئیسپانی و ئه‌ستێره‌ی ناوداری تێنسی سه‌رزه‌وی، شه‌وی رابردوو له‌یاریی پێش کۆتایی پاڵه‌وانێتی ئیندیانا ویڵز به‌رامبه‌ر نۆڤاک جیۆکۆڤیچ شکستی هێنا و هێشتا ده‌ڵێت: به‌ره‌و دوا نه‌هاتوم.
ماتادۆره ئیسپانییه‌که به‌میدیاکانی راگه‌یاندووه :" من هێشتا له‌ناو گۆڕهپانهکهدام، ئاستم دانه‌به‌زیوه‌و به‌ره‌و دوا نه‌هاتوم، به‌وپه‌ڕی توانامه‌وه هه‌وڵده‌ده‌م و رۆژ به‌ڕۆژ به‌ره‌وپیش ده‌چم، به‌ڵکو له‌و ئاسته‌ش رازیم که لهئیندیانا ویلز پێشکه‌شم کردووه، به‌وشێوه‌یه‌ش به‌رده‌وام ده‌بم و به‌شداری له‌پاڵه‌وانێتی مه‌یامی ده‌که‌م".
به‌هۆی زنجیره‌یه‌ک پێکانه‌وه، نادال ماوه‌ی دوو وه‌رزه ده‌ناڵێنێت و نه‌یتوانیوه هیچ نازناوێکی گه‌وره به‌ده‌ست بهێنێت، سه‌وی ڕابردوش نازناوی ئیندیانا ویڵزی له‌ده‌ستدا که ده‌یتوانی به‌هۆیه‌وه ١٠٠ خاڵ مسۆگه‌ر بکات.
ئه‌م بابه‌ته 1161
جار خوێنراوهتهوه
PM:05:25:20/03/2016