باوکی نایمار: له‌گه‌ڵ به‌رشلۆنه هیچمان نه‌وتووه و چاوه‌ڕێی دۆنگا ده‌که‌ین
خه‌ڵک – ڕۆژنامه‌ی
داریۆ
نایمار سینیۆر،
باوکی دا سیلڤا نایماری ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ
ڕۆژنامه‌ی "داریۆ"ی ئیسپانی ئه‌نجام ده‌دات و تیایدا وه‌ڵامی چه‌ندین
پرسیاری گرنگ ده‌داته‌وه که بۆ یه‌که‌مجاره به‌وشێوه‌یه وه‌ڵام بداته‌وه.
هه‌روه‌ها
دوپاتیشی ده‌کاته‌وه، کوڕه‌که‌ی خۆشحاڵه له‌ڕیزه‌کانی بلاوگرانا و له‌هه‌مان
کاتدا په‌له‌ی نوێکردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌که‌یان نییه.
داهاتوی
نایمار و به‌رشلۆنه‌وه ته‌مومژاوییه‌و هه‌واڵی زۆرمان پێده‌گات... له‌و باره‌یه‌وه
چیمان پێده‌ڵێیت؟
گرێبه‌سته‌که‌ی
نایمار تا دوو وه‌رزی تر به‌رده‌وامی ده‌بێت، پێموابێت له‌ئێستادا ده‌بێت له‌سه‌رخۆ
بێت و هه‌رچییه‌ک له‌وباره‌یه‌وه پرسیارمان لێ‌کرا نابێت لێدوان بده‌ینه میدیاکان
و بریاری به‌په‌له بده‌ین.
ڕاسته
گوایه ده‌ستتان کردووه به گفتوگۆی نوێکردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌که‌ی؟
له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی
به‌رشلۆنه به‌هیج شێوه‌یه‌ک له‌باره‌ی نوێکردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌که‌ی قسه‌مان نه‌کردووه،
له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی داهاتودا سه‌رقاڵی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه بوین
که دادگا ڕووبه‌ڕوی ده‌کردینه‌وه سه‌باره‌ت به گرێبه‌سته‌که‌ی له‌گه‌ڵ به‌رشلۆنه
ساڵی ٢٠١٣، به‌ڵام ده‌توانم جه‌خت له‌وه بکه‌مه‌وه که له‌به‌رشلۆنه خۆشحاڵین و
یانه‌که‌ش له‌ئێمه رازییه.
که‌واته
نوێکردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌که‌ی به‌نسبه‌ت ئێوه‌وه ئه‌وله‌ویه‌ت نییه؟
وا ناڵێم، به‌ڵام
ئه‌وله‌وییه‌ت ده‌ده‌ینه تۆمه‌ته‌کانی دادگا و ده‌مانه‌وێت ئه‌و کاره یه‌کلایی
بکه‌ینه‌وه ئینجا بێینه سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نوێکردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌که‌ی.
به‌ڕای
تۆ که‌ی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی به‌رشلۆنه ده‌گه‌نه ڕێکه‌وتنی کۆتایی؟
پێموابێت تا مانگی
پێنج و شه‌ش چاوه‌ڕێ ده‌که‌ین، له‌دوای ئه‌وه هه‌له‌که دهقۆزینهوهو له‌باره‌ی
نوێکردنه‌وه‌و ڕێکه‌وتنی کۆتاییه‌وه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی بلاوگرانا قسه ده‌که‌ین.
ڕاسته
ئیداره‌ی ڕیاڵ مه‌درید په‌یوه‌ندی به نایمارهوه کردووه؟
دڵنیاتان ده‌که‌مه‌وه،
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌لایه‌ن ڕیاڵ مه‌دریده‌وه په‌یوه‌ندیمان
پێوه‌نه‌کراوه، به‌هه‌رحاڵ، ئێمه له‌سه‌ر پڕوپاگه‌نده‌کان راهاتوین و له‌وکاته‌وه
که نایمار ته‌مه‌نی بۆته ١٦ ساڵ و تائێستا ڕووبه‌ڕوی پڕوپاگه‌نده‌کان ده‌بینه‌وه.
به‌ڵام
ئه‌وه ڕێگری ناکات له‌داواکاری یانه زه‌به‌لاحه‌کانی ئه‌وروپا...
بێگومان، له‌کۆتایی
هه‌موو وه‌رزێکدا و له‌باره‌ی پێشکه‌شکردنی گرێبه‌ستی یانه زه‌به‌لاحه‌کانه‌وه قسه
زۆر ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه له‌بیرمه‌که‌ن که یانه‌یه‌کی گه‌وره‌ی وه‌ک به‌رشلۆنه
هه‌میشه له بۆسه‌دایه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یان و به‌رده‌وام وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه.
له‌باره‌ی
ئه‌و کێشه‌یه‌وه چیمان پێده‌ڵێیت که ڕووبه‌ڕوی کوڕه‌که‌ت ده‌بێته‌وه له کۆپا
ئه‌مریکا و ئۆڵۆمپیاد؟
نایمار ده‌یه‌وێت
به‌هه‌مان ئه‌و شێوه‌یه‌ی بۆ به‌رشلۆنه یاریی ده‌کات بۆ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌که‌شی
یاریی بکات، هه‌موو چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین دۆنگا بێته شاری به‌رشلۆنه و هه‌موو
شتێک یه‌کلایی بکاته‌وه، ئێمه له‌میدیاکانه‌وه زۆر ده‌بیستین، به‌ڵام له‌وه
زیاتر هیچ زانیارییه‌کم نییه.
له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی مێسی بونی هه‌یه، پێتوایه نایمار بتوانێت خه‌ڵاتی تۆپی ئاڵتونی به‌ده‌ست
بهێنێت؟
هه‌مووان باس له‌وه‌ده‌که‌ن
که له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی داهاتودا خه‌ڵاتی تۆپی ئاڵتونی له‌نێوان سیانه‌ی به‌رشلۆنه،
نایمار و مێسی و سوارێزدا دا قه‌تیس ده‌بێت، کوڕه‌که‌م ده‌زانێت که کاتی ئه‌وه‌یش
دێت خه‌ڵاته‌که به‌ده‌ست بهێنێت و شانازی پێوه بکات، به‌ڵام حاڵی حازر هیچ په‌له‌مان
نییه و پێمان باشه سه‌ره‌تا نازناوی دووه‌می چامپیۆنز لیگ له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشلۆنه
به‌ده‌ست بهێنێت.
ئه‌م بابه‌ته 14237
جار خوێنراوهتهوه
PM:09:53:27/02/2016