پێنج یاریزانی ناودار موسوڵمانبون و سیانیان به‌نهێنی هێشتویانه‌ته‌وه
خه‌ڵک
جیهانی تۆپی پێ له‌جوڵه‌ی سیاسی و ئابوری به‌ده‌ر نییه و له‌هه‌مان کاتیش‌دا مه‌سه‌له ئاینییه‌کان کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر ژیانی تایبه‌تی هه‌ندێک له‌یاریزانه‌کان هه‌بووه.
له‌م ڕاپۆرته‌دا له (خه‌ڵک سپۆرت)ه‌وه باسی پێنج ناودارترین ئه‌و یاریزانه ده‌که‌ین که موسوڵمانبونی خۆیان ڕاگه‌یاندووه، که سیاسیان به‌شێوه‌ی ئاشکرا دانیان پێداناوه‌و دووانیشیان له‌ترسی هێرشی میدیا توندڕه‌وه‌کان مه‌سه‌له‌که‌یان به نهێنی هێشتۆته‌وه.
١. نیکۆلاس ئه‌نێلکا: ئه‌م ئه‌ستێره فه‌ره‌نسییه چیرۆکی موسوڵمانبونی خۆی ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێت: ساڵی ٢٠٠٥ به دۆخێکی سه‌خت و دژوار‌دا تێده‌په‌ڕیم، هه‌میشه توڕه‌بوم و وام لێهاتبو نه‌توانم به‌وشێوه‌یه ژیان به‌ڕێبکه‌م، به‌ڵام کاتێک چومه تورکیا له‌وێ گوێم له ده‌نگی بانگ بوو، هه‌ستم به خاۆشی ڕۆحم ده‌کرد، له‌پێشودا له مارسیلیا له‌گه‌ڵ بانگدا ژیابووم، لهتوکیا زیاتر هه‌ستم به ئارامی ده‌کرد، بۆیه به‌نهێنی چومه یه‌کێک له مزگه‌وته‌کانی ئه‌سته‌نبوڵ و له‌وێ مامۆستایه‌کم به‌ناوی موسته‌فا شوکێر ناسی، ئه‌و منداڵانی فێری قورئان خوێندن ده‌کرد، چیتر داوام لێکرد منیش فێربکات و واتای ئایه‌ته‌کانم پێبڵێ، پاش سێ مانگ که له‌هه‌فته‌یه‌کدا سێ وانه‌م ده‌خوێند، پێموت: ئه‌گه‌ر یه‌کێک بیه‌وێت ببێت به موسوڵمان چی بکات؟ ئه‌وه‌یش فێری شایه‌تمانی کردم و ڕاسته‌وخۆ شایه‌تمانم هێنا، به‌بیرم دێت مامسۆتا موسته‌فا پێیوتم: په‌له‌ت نه‌کردووه؟ به‌ڵام من وه‌ڵامم دایه‌وه‌و وتم من ڕۆحم شادمان بووه‌و هه‌رگیز لهبڕیارهکهم په‌شیمان نیم و ناشبمهوه، ناوی خۆیشم گۆڕی بۆ بیلال، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی بانگه‌وه بووم به موسوڵمان.
.jpg)
٢. ڕۆبن ڤان پێرسی: ئه‌م یاریزانه هۆڵه‌ندییه ئاماده‌نه‌بووه چۆنه‌یتی ئیسلامبونی خۆی ئاشکرا بکات، به‌ڵام چه‌ندین زانیاری له‌وباره‌یه‌وه بڵاوده‌کرێته‌وه، چیرۆکه‌که به‌م شێوه‌یه‌یه: هاوسه‌ری ڤان پێرسی مه‌غریبییه، ده‌گێڕنه‌وه کاتێک ویستویه‌تی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا بکات ئه‌و ئافره‌ته ڕه‌تی کردۆته‌وه به‌قسه‌ی بکات، بۆیه دوای بیرکردنه‌وه بڕیاریداوه ببێته موسوڵمان و شه‌ش مانگیش وانه‌ی ئیسلامی خوێندووه‌و چوار جوئی قورئانی پیرۆزی له‌به‌ر کردووه، ته‌نانه‌ت یه‌کێک له‌به‌ڵگه به‌هێزه‌کان ئه‌وه‌یه که دوای موسوڵمانبونی، له‌لایه‌ن میدیاکانی هۆڵه‌نداوه توشی گێژاوی گێچه‌ڵی سێکسی ده‌کرێت به کیژۆڵه‌یه‌کی خوار ته‌مه‌نی ١٦ ساڵ، به‌ڵام دواتر دادگا خاوێنی یاریزانه‌که ده‌سه‌لمینێت.
.jpg)
٣. فرانک ڕیبێری: که‌ڵه‌شێره فه‌ره‌نسییه‌که حه‌ز له وه‌هیبه ده‌کات، به‌ڵام وه‌هیبه (هاوسه‌ری ئێستای) به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک ڕه‌تی ده‌کاته‌وه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بکات، خۆی له‌خۆیدا ڕیبێری که‌سایه‌تییه‌کی سه‌رکێشی هه‌یه و به‌پێچه‌وانه‌ی هاوڕێکانییه‌وه، ئه‌م به‌به‌رده‌وامی به‌شێوه‌ی نهێنی له مارسیلیا سه‌ردانی مزگه‌وته‌کانی ئه‌و شاره‌ی کردووه تا زانیاری وه‌ربگرێت.
له‌کۆتاییدا و پاش ئه‌وه‌ی که‌سێک به‌ناوی (عه‌زام) ده‌ناسێت ته‌واو له ئاینی ئیسلام تێده‌گات و له‌ته‌مه‌نی ٢٣ ساڵیدا موسوڵمان بونی خۆی به‌ڕه‌سمی ئیعلان ده‌کات و ناوی خۆیشی بۆ بیلال ده‌گۆڕێت، دوای ئه‌م جوڵه‌یه بیری ده‌که‌وێته‌وه که وه‌هیبه بۆ ئاماده نه‌بووه شوی پێ‌بکات (ئه‌م ئه‌وکات کریستیان بووه)، بۆیه ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ئه‌مجاره داوای هاوسه‌رگیری له کیژۆڵه مه‌غریبییه‌که ده‌کات و ڕاسته‌وخۆ به (به‌ڵێ) وه‌ڵام ده‌درێته‌وه.
.jpg)
٤. فرێد: له‌مۆندیالی ٢٠١٠ و له‌ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوان هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و ئوسترالیا له‌کۆتا ١٠ خوله‌کدا، فرێد وه‌ک یاریزانی یه‌ده‌گ به‌شداری ده‌کات و گۆڵێک تۆمار ده‌کات و راسته‌وخۆ دوای گۆڵه‌که فرێد سوجده‌یه‌کی موسوڵمانانه بۆ خودا ده‌بات...
لێره‌وه چیرۆکه‌که ئاشکرا ده‌بێت و میدیاکان ده‌که‌ونه پرسیار و له‌وباره‌یه‌وه زانیاری ته‌واو له خودی یاریزانه‌که خۆی وه‌رده‌گرن، فرێد ده‌ڵێت :"یه‌کێک له خزمه‌کانی دایکم ناوی جولین بوو، موسوڵمانبونی خۆی راگه‌یاند و ناوی خۆی گۆڕی بۆ سه‌ڵاحه‌دین، ئه‌وکات خێزانه‌که‌م هه‌موو بڕیاریاندا حاشای لێبکه‌ن، به‌ڵام من به‌پێچه‌وانه‌وه زیاتر سه‌ردانم ده‌کرد و په‌یوه‌ندییه‌کانمان توندبوو به‌یه‌که‌وه، لێره‌وه بیرم له‌وه‌کرده‌وه بزانم جولین بۆ وایکردووه و بڕیارمدا سه‌ردانی کتێبخانه‌یه‌ک بکه‌م که ٣٠٠ سه‌رچاوه‌ی ئیسلامی تێدابوو، پاش تێگه‌یشتن له‌بنه‌ماکانی ئیسلام، بڕیارمدا ببمه موسوڵمان و کاتێکیش چومه مارسیلیا پارێزگاریم له‌ژیانی خۆم ده‌کرد و له‌گه‌ڵ دیارا و چه‌ند هاوڕێیهک سه‌ردانی مزگه‌وتمان ده‌کرد بۆ ئه‌نجامدانی نوێژه‌کانمان".
سه‌رچاوه‌کان پێیان وایه فرێد له‌ساڵی ٢٠٠٥ له‌ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی یانه‌ی ئیمارات موسوڵمانبونی خۆی ڕاگه‌یاندووه‌و ئاماده‌ش نه‌بووه باسی سوجدهکهی یاریی ئوسترالیا بکات، به‌ڵام ڕۆژێک پرسیاری ئافره‌تانی لێده‌کرێت و ئه‌ویش ده‌ڵێت "ئاینه‌که‌م ڕێگه‌م پێنادات به هاوسه‌رگیری نه‌بێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ئافره‌تی تر کۆببمه‌وه".
.jpg)
٥. تێری هێنری: ئاسکه‌که‌ی فه‌ره‌نسا به‌ئاشکرا موسوڵمانبونی خۆی ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام چه‌ندین شایه‌ت باسیان له‌وه‌کردووه که هه‌ندێجار له‌کاتی یارییه‌کاندا سوجده ده‌بات، جگه له‌وه‌یش له‌یه‌کێک له سه‌نته‌ره ئیسلامییه‌کان له شاری له‌نده‌ن بینراوه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێک بینیویانه نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتێکی شاری له‌نده‌ن کردووه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌کان، زینه‌دین زێدان کاریگه‌ری له‌سه‌ر هێنری هه‌بووه‌و ئه‌وکاته‌ی له‌هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا به‌یه‌که‌وه‌بوون له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه قسه‌ی بۆ کردووه‌و ئه‌ویش وه‌ڵامه‌که‌ی موسوڵمان بوون بووه، یه‌کێکی تر له خاڵه گرنگه‌کان ئه‌وه‌یه هێنری به‌رده‌وام له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی حیجاب و موسوڵمانان هه‌ڵوێستی هه‌بووه‌و له‌دژی ئه‌وانه قسه‌ی کردووه که دژی موسوڵمانانن، هه‌روه‌ها چه‌ندین ساڵه نابینرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک کاڵای ئاڵتون به‌خۆیدا هه‌ڵبواسێت له‌کاتێکدا هێنری به‌و سه‌رکێشیانه ناسراوبووه.
یه‌کێکی تریش له به‌ڵگه‌کان ئه‌وه‌یه، ئه‌نێلکا له لێدوانێکدا سه‌باره‌ت به یاریزانه موسوڵمانه‌کانی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا ده‌ڵێت :" هه‌ندێک له‌یاریزانانی فه‌ره‌نسا موسوڵمان بوون، به‌ڵام له‌ترسی هێرشی میدیا و هه‌ندێک له که‌سایه‌تییه ئاینییه توندڕه‌وه‌کان له‌ئاینه‌کانی تر نا‌وێرن موسوڵمانبونی خۆیان ئاشکرا بکه‌ن".
ئه‌م بابه‌ته 9463
جار خوێنراوهتهوه
PM:10:02:23/02/2016