من دڵنیام ئه‌و له هه‌موومان وه‌ڕس و
له هه‌مووشمان تووڕه ده‌بوو
چونكه كه‌سمان
نه تێیده‌گه‌ین،
نه به زمانی ئه‌و ده‌دوێین
چونكه گشتمان ساڵی یه‌كجار
ئه‌ومان بیر ده‌كه‌وێته‌وه‌و
هه‌مان درۆی
ساڵانی پێشووی بۆ ده‌كه‌ین.
من دڵنیام ئه‌و مناڵیك بایه له با
له‌م ئیوارهیهوه بۆلای
هاوڕێ دێرینه‌كانی ده‌فڕی
له بادینان و بارزان و
له قوشته‌په،
سبه‌ی نه‌ده‌هاتنه ده‌رێ
نه‌با شاڵاوه‌كانی تی ڤی
بیانهاڕێت و
نه‌كا غه‌ڵبه غه‌ڵب و هاتوهه‌را و
ته‌پوتۆزیی
چه‌ته‌كانی یادكردنه‌وه،
یاده‌وه‌رییان بشێوێنێ و
داهاتوویان بیر باته‌وه..
تێیناگه‌ین، تێیناگه‌ین،
تێی..
ناگه‌ین، تا..
فێریی نه‌رمی له‌گه‌ڵ..
ژن‌دا نه‌بین تێینا..
گه‌یین، هه‌تا وه‌رزیی لێكردنه‌وه‌ی
میوه‌ی گه‌یوو
له ڕنینی به‌رسیله
جیا نه‌كه‌ینه‌وه، تیی نا..
گه‌یین، تێیناگه‌ین.. هه‌تا..
ڕابردوو جیا نه‌كه‌ینه‌وه
له هه‌نووكه، تێی نا..گهین
هه‌تا نه‌گه‌ین به به بێده‌نگی
تێینا.. گهین، تێیناگه‌ین تێی نا..
گه‌یین.. به دڵیی ئه‌و وه‌كو
گه‌یشتنه به‌دڵیی ژن
هه‌تا نه‌چیته دڵییه‌وه
لێی تێناگه‌ین،
هه‌تا نه‌یه‌ته دڵه‌وه
قه‌ت پێی ناگه‌ین،
قه‌ت تێی ناگه‌ین..
بابێ بابچینه ماڵه‌وه
بڵا بۆ ئه‌م یادكردنه‌وه
له جیاتی مژده و واده‌كان،
مه‌یدانه‌كانی بده‌ینێ..
بزانین خۆی
چیده‌كات و چۆن مه‌رگیی خۆی
ده‌ژه‌نێت و
چۆن ته‌نیایی خۆی ده‌گریی و
به‌كام زمان سه‌ما ده‌كا و
چۆن بایكۆتی درۆكانی ئێمه ده‌كا..
15/3/2013