خەڵک
فیلمێکی دیکۆمێنتاری لەسەر ژیانی ئارام غەمبار، گەنجە دیارەکەی شاری سلێمانی بەرهەم دەهێندرێت و دەرهێنەرەکەشی ئاشکرای دەکات، بەشی زۆری کارەکانی فیلمەکە تەواو بووە.
هیوا ته‌ها موسته‌فا، ده‌رهێنه‌ری فیلمەکە، بە خەڵک-ی ڕاگەیاند، کە فیلمێکی دیکۆمێنتاری له‌سه‌ر ژیانی که‌سایه‌تی سلێمانی کاک ئارام، درووست ده‌کات.
ئه‌و ده‌رهێنه‌ره گوتیشی: "له‌وانه‌یه بپرسین له‌م قه‌یرانه داراییه‌دا چۆن بتوانم فیلمێک درووست بکه‌م، له‌ڕاستیدا من سه‌رقاڵی خانوو دروستکردنم له‌وکاته‌یه به‌شێکی خانووه‌که‌م که بریتیه له ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی خانووه‌که‌م تێچووه‌که‌ی بریتیه له 2000$، به‌ڵام من کاری خانووه‌که‌م ڕاگرتووه و به‌و پاره‌یه ئه‌م فیلمه به‌رهه‌م ده‌هێنم".
سه‌باره‌ت به‌و ستافه‌ی کار له فیلمه‌که‌دا ده‌که‌ن، هیوا ته‌ها گوتی: "ئه‌و ستافه‌ی که له پشت کامێران و ئاماده‌کاری فیلمه‌که‌ن، سێ هاوڕێی خۆشه‌ویست له که‌ناڵی عێراقیه، سیروان ته‌ها کاری مۆنتاژی بۆ ده‌کات، له ئێستادا 75% وێنه‌گرتن و مۆنتاژ ته‌واو بووه، ده‌مه‌وێت ئه‌م فیلمه بنێرم بۆ ڤێستیڤاڵ و دواتر بفرۆشرێت به که‌ناڵه‌کان."
ئه‌م بابه‌ته 5890
جار خوێنراوهتهوه