بەسەرهاتی ژیژەک و ئیشکەری ناو کەنیسەکە
خەڵک
سلاڤۆی ژیژه‌ك، ڕایدەگەیەنێت، سه‌ره‌تا حه‌زی له سینه‌ما بووە و ویستویەتی ببێته ده‌رهێنه‌ر، به‌ڵام ڕووداوێك وای كرد له سینه‌ما لابدات و ڕوو له فه‌لسه‌فه بنێت. ژیژه‌ك ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ی خۆی وه‌ك به‌سه‌رهاتی ئیشكه‌ری كه‌نیسه‌كه ده‌بینێ كه خۆی له‌گه‌ڵ وه‌ڵامه‌كه‌یدا ده‌یگێڕێته‌وه.
ژیژەک: "ده‌زانی، كاتێك گه‌نج بووم شتێكم له باره‌ی ئیشكه‌رێكی كه‌نیسه‌وه خوێنده‌وه- هه‌مان ئه‌و كه‌سه‌ی كه وه‌ك یاریده‌ده‌ری قەشه له قه‌ڵه‌م ده‌درێت. چیرۆكێكی سه‌رنجڕاكێش بوو له باره‌ی كه‌سێكه‌وه كه بیست ساڵی ڕه‌به‌ق له كه‌نیسه خزمه‌تی كردبوو، به‌ڵام كتوپڕ له لایه‌ن به‌رپرسانی كه‌نیسه‌كه‌وه فه‌رمان ده‌گات كه‌نیسه بۆی نییه هیچ نهخویندهوارێك دامه‌زرێنی و كاری بداتێ. قه‌شه تێده‌گات ئه‌م ئیشكهره نه‌خوێنده‌واره و ده‌ڵێ: (زۆر به‌داخم، به‌ڵام ده‌بێت ده‌رت بكه‌م، ئیدی ناتوانی لێره بمێنییه‌وه.) ئه‌ویش تووڕه ده‌بێت و به‌ره‌و ماڵ ده‌بێته‌وه‌و ده‌یه‌وێ جگه‌ره بكڕێت، به‌ڵام ده‌بینێ له‌و رێگه درێژه‌ی كه‌نیسه تا ماڵه‌وه، هیچ دوكانێكی جگه‌ره فرۆشی لێ نییه. بۆیه به‌و پاره كه‌مه‌ی پاشەكهوتی كردبوو، دوكانێكی جگەره فرۆشی ده‌كاته‌وه‌و به قازانجه‌كه‌ی دوكانێكی دیكه‌و دیسان دوكانێكی دیكه. تا ئه‌و جێیه‌ی پاش چه‌ند ساڵ، ده‌وڵه‌مه‌ند بوو. ئه‌وسا له‌به‌ر ئه‌و پاره زۆرەی كه كۆی كردۆته‌وه، ده‌چێته بانك تا حسابێك بكاته‌وه‌و له‌وێ به‌ڕێوه‌به‌ری بانك ده‌بینێ. كاتێك به‌ڕێوه‌به‌ر تێده‌گات ئه‌و ناتوانێ فۆرمه‌كان پڕبكاته‌وه یا ناوی خۆی له خوار واژۆكهیهوه بنووسێ، به سه‌راسیمه‌یی ده‌ڵێ: (خودایه، به نه‌خوێنده‌واری ئه‌م هه‌موو پاره‌یه‌ت په‌یدا كردووه، گه‌ر خوێنده‌وار بوویتایه ده‌بوویته چی.) ئه‌ویش وه‌ڵام ده‌داته‌وه: (ڕێك ده‌زانم ده‌بوومه چی: ئیشكه‌رێكی ڕووت و ڕه‌جاڵی كه‌نیسه.)"
ئه‌م بابه‌ته 2572
جار خوێنراوهتهوه
|
|