خەڵک
بیرمەندی گەورەی عەرەب، ئەدۆنیس، مانگی چوار-ی ئهمساڵ بێته کوردستان و زنجیرە سیمینارێک سەبارەت بە ڕۆڵی ڕۆشنگەری و بیریاران لە ڕووبەڕووبوونەوەی بیری توندڕەویدا ڕێک دەخات.
هاتنی ئەدۆنیس لەلایەن ڕێکخراوی دابڕانەوە دەبێت کە مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی سەرپەرشتی دەکات و گرنگی بە ڕۆڵی ڕۆشنگەری دەدات لە بەرەنگاربوونەوەی توندڕەویدا.
ئەدۆنیس، ساڵی ٢٠٠٩ جارێکی تر سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە و ئەم سەفەرەی دەبێتە دووەم سەفەری ئەو بیریارە گەورە عەرەبە بۆ هەرێمی کوردستان.
ئەدۆنیس، دوو هەفتە بەر لە ئێستە، خەڵاتی ئاشتی ڕیمارکی وەرگرت لە وڵاتی ئەڵمانیا.
ئهم بابهته 2308
جار خوێنراوهتهوه