خەڵک-
ڕێزان ساڵح
ڕێكخراوی نێونەتەوەیی فرەكولتووریی (ئایدە) دیالۆگێكی كراوەی له ژێر ناوی "با پێکه‌وه بیربکه‌ینه‌وه" له ڕۆژی 11ـی نیسانی 2015 لە شاری برۆكسل لە وڵاتی بەلجیكا بۆ نووسەر و ڕۆشنبیری دیاری كورد (شێرزاد حەسەن) ساز کرد. گفتووگۆیه‌کی تێر‌و ته‌سه‌ل بۆ ماوەی 5، کاتژمێر درێژه‌ی هه‌بوو.
کرۆکی دیالۆگی "باپێکه‌وه بیر بکه‌ینه‌وه" تووندووتیژی بوو که گرفتی هه‌ره گه‌وره‌ی ڕۆژهه‌لاتی ناوینه به کوردستانیشه‌وه.
شێرزاد حه‌سه‌ن سه‌رچاوه‌ی ئه‌م توندووتیژیهی بۆ ئه‌و سیسته‌مه پاتریارکییه دینییه گه‌رانده‌وه که له ئاینه ئاسمانییه‌کاندا باس ده‌کرێت. رۆژئاوا تا راده‌یه‌ک له‌و تووندووتیژییه به‌ربه‌رییه به هۆی گه‌شه‌ندنی عه‌قڵه‌وه رزگاریان بووه، به‌ڵام رۆژهه‌لات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی تازه ناکاته‌وه و پشت به زانست و فه‌لسه‌فه‌ی به‌شه‌ری تازه نابه‌ستێت، ڕیفۆرم له سیستمی په‌روه‌رده‌دا ناکات و هه‌ر له منداڵییه‌وه بیروو بۆچۆنی خورافی له مێشکی منداڵه‌کاندا ده‌چێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێته مۆڵگه‌ی هه‌موو بیروباوه‌ڕێکی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی وه‌ک تالیبانیزم و داعشیزم.
شێرزاد حه‌سه‌ن جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که لای ئێمه حیزبی سیاسی وه‌ک ئه‌وه‌ی که ده‌بێت هه‌بێت بوونی نییه، ئه‌وانه‌ی هه‌ن خێڵن، بازرگان و نهوتفرۆشن. بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان، ئاگایه‌کیان له ده‌وڵه‌تداری و ژیانی خه‌ڵک و سیستمی په‌روه‌رده‌وه نییه.
شێرزاد حه‌سه‌ن پێی وایه که له هیچ پارچه‌یه‌کی کوردستان پارتێکی سیاسی نییه که پارته بچووکه‌کان نه‌چه‌وسێنێته‌وه و دڵسۆز بێت بۆ مه‌سه‌له‌ی کورد، هه‌روه‌ها باوه‌ڕی به‌وه نییه که پارته سیاسیه‌کانی کوردستان، پارتی ناسیۆنالیست بن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌تی کورد کار بکه‌ن، جگه له‌وه بزووتنه‌وه‌یه‌کی چه‌پیش لای ئێمه وجودی نییه و مارکسسییهکانیش به مێنتالیتیهتی ئیسلامییه‌کان بیر ده‌که‌نه‌وه. وه پارته کوردییه‌کان به گشتی مێنتالیتێتێکی خێڵه‌کی و ئیسلامیان هه‌یه و له جه‌وهه‌ردا زۆر له پارته ئیسلامییه‌کان جیاواز نین.
ئه‌وانه‌شی خۆیان ناو نابوو ئۆپۆزیسیۆن ته‌نها شێت و شه‌یدای سه‌روه‌ت و سامان و پۆستی به‌رز بوون نه‌ک شتێکی تر. کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌یان هێنده‌ی تر کرده مێگه‌ل و پێش خۆیانیان داون. ئه‌و ده‌نگه نارازیهش که هه‌بوو ئه‌وان کوشتیان.
له کۆڕه‌که‌دا گفتووگۆیه‌کی زۆر سه‌باره‌ت به ڕۆڵی ڕۆشنبیر کرا. ڕۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان به که‌مته‌رخه‌م و نابه‌رپرس و ماستاوچی ده‌وری ده‌سه‌ڵات ئه‌ژمار کران.
له وه‌ڵامدا شێرزاد حه‌سه‌ن پێی وا نییه ژماره‌یه‌کی زۆر له رۆشنفکر و هونه‌رمه‌ند و ئه‌دیب و رۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆ و دڵسۆزمان هه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و لێشاوه له رۆشنبیری خهسیووی حیزبی و ئه‌و هه‌موو مزگه‌وت و ئه‌و ژماره زۆره له مه‌لا که کاری هه‌ر هه‌موویان خه‌ساندنی کۆمه‌ڵگه‌یه و بێ ده‌نگ کردنی خه‌ڵکی ڕه‌ش و رووته.
له ساڵانی دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه زۆرێک له هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیران و نووسه‌ران بوون ئاگری شه‌ڕی برا کوژیان خۆش کرد و خۆشیان ئێستا له‌و سایه‌یه‌وه بوونه‌ته ملیۆنێر و ملیاردێر.
شێرزاد حه‌سه‌ن درێژه به ره‌خنه‌کانی ده‌دات و ده‌ڵێت؛ له کوردستان ڕۆشنبیر نییه، ئێمه که خۆمان به ڕۆشنبیر ده‌زانین له راستید نیمچه خوێنده‌وارین، رۆشنبیر ئه‌وه‌یه که بۆ هه‌میشه دژی ده‌سه‌ڵاته و به هیچ سه‌روه‌ت و پۆستێک فریو ناخوات. رۆشنبیر ته‌نها له رۆژئاوا هه‌یه و رۆژهه‌ڵات خاڵییه له رۆشنبیر.
به‌شداربووانی کۆره‌که داوای چاره‌سه‌ریان کرد ، که چی بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی کوردستان له‌و دۆخه رزگاری ببێت، بێگومان شێرزاد حه‌سه‌ن له 25 ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه تا ئێستا به بێ پشوو، باسی گۆرانی سیستمی په‌روه‌رده ده‌کات، باسی ئه‌وه ده‌کات که ده‌بێت کۆمه‌ڵگه خۆی نوێ بکاته‌وه و منداڵه‌کانی فێری پرسیار کردن بکات. هه‌رکات فێری ئه‌وه بووین گومان له‌و هه‌موو وه‌ڵامه‌ی ده‌وروبه‌رمان بکه‌ین، ده‌توانین گه‌شبین بین، به‌ڵام شێرزاد حه‌سه‌ن به‌دبینه به‌رامبه‌ر باشتر بوونی ژیان لای ئێمه.
ئاماده‌بووان و شێرزاد حه‌سه‌ن باسیان له ده‌وری ژن له کۆمه‌ڵگای کوردی دا کرد که چۆن وه‌ک بوکه‌ڵه‌یه‌ک یان وه‌ک ئۆبجێکتێکی سێکسی له‌لایه‌ن پارته سیاسیه‌کانه‌وه یان وه‌ک بوونه‌وه‌رێکی رامکراو له لایه‌ن پارته ئیسلامییکانهوه به‌کار ده‌هێنرێن.
ئاماده‌بووان و شێرزاد حه‌سه‌ن ته‌با بوون که ده‌بێت ریفۆرم له په‌روه‌رده‌دا بکرێت و تووندووتیژییهکانیش به یاسا قه‌ده‌غه بکرێن. حیزبه‌کان به خۆیان دا بچنه‌وه. رۆشنبیران واز له ده‌م راستی حیزبه‌کان و پۆست و موچه خه‌یاڵیه‌کانیان بهێنن و ختوکه‌ی هه‌ستی خه‌ڵکی نه‌ده‌ن و واز له په‌تپه‌تێن و یاری حیزبایه‌تی بهێنن.
ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ئاماده‌بوان کوردی پارچه‌کانی تری کوردستان بوون و گله‌یی شارچێتیان له رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان و هه‌روه‌ها سیاسیه‌کانیش کرد، که زمانێک یان دوو زمانی ستاندارد نیه بۆ نووسین و لێک تێگه‌شتن و په‌یوه‌ندی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کوردانی تاراوگه هه‌ریه‌کێکیان زیاد له زمانێکی بێگانه فێربوون به‌ڵام ئاماده نین دیالێکتی پارچه‌که‌ی تر فێر ببن.
شایانی باسه ئه‌م کۆره‌ی شێرزاد حه‌سه‌ن زۆر جیاواز بوو له کۆره‌کانی پێشووی، کۆره‌کانی ئه‌م جاره‌ی شێرزاد حه‌سه‌ن دیالۆگ بوو له‌گه‌ڵ ئاماده‌بوان دا.
شێرزاد حه‌سه‌ن به‌م شێوازه نوێییه‌ی ئاخاوتن و کۆڕ پێشکه‌ش کردن، بوارێکی باشی بۆ ئاماده‌بوان ره‌خساند که زۆر کراوه‌ی قسه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌ن. چونکه شێرزاد حه‌سه‌ن پێی وایه که هه‌موو وه‌ڵامه‌کان لای ئه‌و نین و گرنگه گوێ له یه‌ک بگرین. وه پیێ باشه رای جیاواز ببیستین. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه ئاماده‌بووان ته‌نها گوێگر نه‌بوون و گفتووگۆیه‌کی راسته‌خۆیان له‌گه‌ل خودی نووسه‌ر هه‌بوو.
شێرزاد حه‌سه‌ن هه‌ر وه‌ک چۆن ساڵه‌هایه کۆره‌کانی به نموونه هێنانه‌وه له سه‌ر ژیان و ئه‌و رووداوانه‌ی که خودی خۆی له ژیاندا به‌ریان که‌وتووه، گه‌رمتر و سه‌رنج ڕاکێشتر کردوون ، له‌م کۆڕانهشدا به‌هه‌مان شێوه تراژیدیا‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی به شێوازی ته‌نزئامێز و کومیدیا خسته روو.
چاوپێکه‌وتن و لێدوانه‌کانی به‌ڕێز شێرزاد حه‌سه‌ن له‌گه‌ل که‌ناڵه کوردییه‌کان و گروپ و که‌سایه‌تی کورد و ئه‌وروپی ناو به‌لجیکا هه‌فته‌یه‌کی خایاند.
سوپاسی بێ پایان بۆ هه‌موو به‌شدار بووانی دیالۆگه‌که وه سوپاسی تایبه‌تی بۆ هه‌ردوو ئازیزانم هیوا فه‌ره‌ج و هێمن ته‌نیا بۆ هاوکاری بێ وینه‌یان له رۆژی کۆنفرانسه‌که دا.
ئه‌م بابه‌ته 8074
جار خوێنراوهتهوه