براوەکانی ئۆسکار بناسە<br>لیۆناردۆ خەونەکەی هاتەدی
       
براوەکانی ئۆسکار بناسە
لیۆناردۆ خەونەکەی هاتەدی
خەڵک

خەڵاتی ٨٨ـەمین خولی ئۆسکار بەڕێوەچوو تیایدا وەک ئەوەی پێشبینی کرا، لیۆناردیۆ دیکاپیریۆ، بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار، بەڵام فیلمەکەیان، The Revenant نەیتوانی ببێتە باشترین فیلم.

براوەکانی خەڵاتەکە:

خەڵاتی ئۆسكار بۆ باشترین ئەکتەری کوڕ درایە لیۆناردۆ دی كاپریۆ لە فیلمی The Revenant  
خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەلتەری کچ درایە بری لارسۆن لە فیلمی  Room

هەروەها فیلمی Spotlight بە باشترین فیلم هەڵبژێردرا و ئۆسكاری پێشكەش كرا.

دەرهێنەری مەكسیكی، ئەلیخاندرۆ ئیناریتۆ، خەلاتی باشترین دەرهێنانی لە فیلمی The Revenant وەرگرت.

ئەلیشا فیكاندەر خەڵاتی ئەكتەری مامناوەندیی لە فیلمی The Danish Girl وەرگرت.

باشترین ئەكتەری یاریدەدەر، مارك رایلانس بوو كە  لە فیلمی Bridge of Spies

هەروەها ئۆسكار درایە فیلمی Mad Max: Fury Road  بۆ بە باشترین جلوبەرگ، دەنگ، مكیاج.

باشترین سیناریۆیش درایە فیلمی  Spotlight،

ئۆسکاری فیلمی وێنەی جوڵاو درایە فیلمی Inside Out 

باشترین كورتە فیلم، فیلمی Bear Story  بوو كە خەڵاتی ئۆسكاری وەرگرت و بەدوایدا باشترین فیلم لە بواری میوزیكدا، فیلمی The Hateful Eight بوو كە ئۆسكاری وەرگرت.

ئۆسکاری باشترین فیلمی دیكیۆمێنتاری، فیلمی The Girl in the River: The Price of Forgiveness  بوو.
AM:11:33:29/02/2016

ئه‌م بابه‌ته 10714 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2014. xelk.org. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com