هۆمایۆن بووە براوەی فێستیڤاڵی مۆسیقای فەجر
       
هۆمایۆن بووە براوەی فێستیڤاڵی مۆسیقای فەجر
خەڵک

خەڵاتی تایبەتی سیویەکەمین خولی فێستیڤاڵی مۆسیقای فەجر درا بە ئەلبوومی "نە فریشتەم نە شەیتان"ـی هۆمایۆن شەجەریان.

هۆمایۆن لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەیدا گوتی: "مۆسیقا بەوجۆرەی دەنگ و ئاوازە، هاوکات بێدەنگیشە، ئاواز بەوجۆرەی لە عەشق و ئینسانییەت و دۆخی کۆمەڵایەتی دەدوێت، هەندێ جاریش بە بێدەنگی پەیامی خۆی دەگەیەنێت."

گوتیشی: "فێربووم ڕێز لە کەسانی بە ئەزموون بگرم بەتایبەت باوکم و دایکم، کە باوکم هەموو هێز و توانای منە."



PM:02:47:23/02/2016

ئه‌م بابه‌ته 1614 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2014. xelk.org. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com