قرمز گول بۆ داودئۆغڵۆ: <br>ویژدانت لەکوێیە؟
       
قرمز گول بۆ داودئۆغڵۆ:
ویژدانت لەکوێیە؟
خەڵک

گۆرانیبێژێکی به‌ناوبانگی کوردی تورکیا له‌ په‌یامێک که‌ له‌ توویته‌ری خۆی بڵاوی کردۆته‌وه، به‌ توندی ڕه‌خنه‌ی گرتووه‌ له‌‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا به‌ بۆنه‌ی کوشتنی منداڵان و به‌ساڵاچووان له‌ پارێزگای ئامه‌دی ئه‌و وڵاته‌.

ڕۆژنامەی جمهوورییه‌ت بڵاوی کردۆتەوە، مه‌حسوون قرمز گول به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی نووسراوێک له‌ توویته‌ری خۆی، نووسی: کوشتنی منداڵان و به‌ساڵاچووان له‌ هیچ کتێبێکدا نه‌نووسراوه‌. جه‌نابی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ئێوه‌ چ کاتێک ئه‌وه‌نده‌ زاڵم بوونه‌.

ناوبراو زیادی کرد: تاوانی ئه‌و منداڵانه‌ی که‌ ده‌کوژرێن چییه‌. مێهره‌بانی و ویژدانی ئێوه‌ له‌ کوێدایه‌؟

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ به‌ناوبانگه‌ی تورکیا ڕوو له‌ داودئۆغڵۆ وتی: له‌ جیهاندا هیچ شتێک جوانتر له‌ ئاشتی نییه‌. ساتێک بیر له‌وه‌ بکه‌نه‌وه‌ ئه‌گه‌ر شوێنی له‌دایکبوونتان، شاری منداڵی، قوتابخانه‌ و مزگه‌وته‌که‌تان کاول بێت ئێوه‌ چ کاردانه‌وه‌یه‌ک نیشان ده‌ده‌ن؟

ناوبراو وتیشی: هه‌موو بیره‌وه‌رییه‌کانم له‌ گه‌ڕه‌کی سوور له‌ ئامه‌د که‌ شوێنی له‌دایکبوونمه‌، له‌ناو چووه‌. نه‌مان بۆ ئه‌و که‌سانه‌ بێت که‌ توندوتیژی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و پێکدادانی سه‌ربازی و تیرۆریستی به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن.

عه‌بدوڵڵا بازنجیر، ناسراو به‌ مه‌حسوون، ساڵی 1969 له‌ گه‌ڕه‌کی سووری شاری ئامه‌دی تورکیا و له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌کی کوردی زازا له‌دایکبوو. ناوبراو یه‌کێک له‌ که‌سایه‌تییه‌ به‌ناوبانگه‌کانی مۆسیقا و سینەمای تورکیایه‌.

PM:03:40:31/01/2016

ئه‌م بابه‌ته 6451 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2014. xelk.org. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com