تەقینەوەكانی برۆكسل نرخی نەوتی دابەزاند
       
تەقینەوەكانی برۆكسل نرخی نەوتی دابەزاند

خەڵك- ئومێد حسێن

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، جارێكی دیكە نرخی نەوت بەهۆی تەقینەوەكانی بڕۆكسل-ی پایتەختی بەلجیكا نرخی نەوت دابەزی.

ئەمڕۆ ژمارەیەك تەقینەوەی بەهێز، بڕۆكسل-ی پایتەختی بەلجیكای هەژاند، كە بە پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی بەلجیكا 34 كەس كوژران و زیاتر لە 135 كەس برینداربوون و ئەمەش كاریگەری ئابووری گەورەی لێكەوتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی (RT)ی ڕوسیا، تەقینەوەكەی بڕۆكسل وای لە وەبەرهێنەرەكان كردووە بەهۆی دۆخی ئەمنیەوە دووربكەونەوە بازاڕی پشك و ڕێوشوێنی مەترسیدار بگرنەبەر.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە لە كاتژمێر 1 و 31 خولەك بە كاتی مۆسكۆ، نرخی گرێبەستەكانی نەوتی خاو (برنت)ی جیهانی بەڕێژەی 0.12% واتە 5 سەنت دابەزیوە و نرخی یەك بەرمیل بۆتە 41 دۆلار و 49 سەنت.

سەبارەت بە نەوتی خاوی ئەمریكی-ش ئەو ئاژانسە ئاشكرای كردووە، كە نرخەكەی بەڕێژەی 0.26% واتە 11 سەنت دابەیوە و نرخی یەك بەرمیل بۆ 41 دۆلار و 41 سەنت دابەزیوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی بەرمیلێك نەوتی برنت گەیشتبووە 41 دۆلار و 71 سەنت و نەوتی خاوی ئەمریكی-ش گەیشتبووە 41 دۆلار و 70 سەنت.

PM:03:16:22/03/2016

ئه‌م بابه‌ته 1896 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2014. xelk.org. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com