قەیرانی غاز لە گەرمیان هاوڵاتیان بێزار دەكات
       
قەیرانی غاز لە گەرمیان هاوڵاتیان بێزار دەكات

گەرمیان – شەرمین عەلی

بەهۆی كەمبوونەوەی غازی ماڵانەوە، لە سنوری گەرمیان لەڕێگەی موختارەكانەوە غاز بەسەر گەڕەكەكاندا دابەشدەكرێت، هاوڵاتیانیش دەڵێن: "موختارەكان بە یەكسانی غاز نابەنە گەڕەكەكان"، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی گەرمیانیش دەڵێت: "ئێمە تەنها دابەشكردنی غازمان لە ئەستۆیە و ناتوانین چاودێری موختارەكان بكەین".

چەند هاوڵاتیەك بۆ (خەڵك) وتیان: "لەئێستادا لەڕێگەی موختارەكانەوە ئۆتۆمبێلی غاز دەهێنرێتە گەڕەكەكان، بەڵام موختارەكان جیاوازی دەكەن لە دابەشكردنی غازدا، تەنانەت ژمارەی مۆبایلیش لەسەر هاوڵاتیان دادەخەن و بە خواستنی خۆیان غاز دابەشدەكەن، ئەوەش بوەتە هۆی ئەوەی هاوڵاتیان بۆ دەستكەوتنی بوتڵێك غاز چەندین گرفتیان بۆ دروست ببێت".

لای خۆشیەوە، یادگار فەتاح ؛بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی گەرمیان؛ بۆ (خەڵك)ی ڕوونكردەوە، ئێمە غاز بەسەر بریكارەكاندا دابەشدەكەین، دواتر موختارەكان لەگەڵیان دەچنە گەڕەكەكان.

وتیشی: "ناكرێت ئێمە چاودێری موختارەكان بكەین، چونكە موختارەكان خۆیان نوێنەری حكومەتن".


PM:08:02:29/09/2015

ئه‌م بابه‌ته 1323 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Copyright 2014. xelk.org. All Rights Reserved.
Created by:kurdsky.com