خەڵك – بەشی هەواڵ
دوای تەقینەوەكەی بەلجیكا، بەهای ئاڵتون لە بازارەكانی جیهاندا بەرێژەی 1% بەرزدەبێتەوە.
بەپێی ئاماژەكانی بۆرسەی جیهانی بەر لە تەقینەوەكەی بەلجیكا، نرخی یەك ئۆنس ئاڵتون بەرامبەر 1249.86 دۆلاری ئەمریكی بوو، بەڵام دوای تەقینەوەكە نرخەكە بۆ 1259.60 دۆلار بەرزبۆوە و تێكڕای رێژەی بەرزب,ونەوەكە 0.5%ی تۆماركرد.
هاوكات نرخی یەك ئۆنس ئاڵتون لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا 6.40 دۆلار بەرزبۆوە، بەراورد بە نرخی پێش تەقینەوەكە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا نرخی ئاڵتون لە بازاڕەكانی جیهان چەندجارێك بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، بەڵام بە بڕوای شارەزایانی بۆڕسە، بەرزبوونەوەكەی ئەمڕۆی چاوەڕوان نەكراو بوو و ڕێژەی بەرزبوونەوە خێراكەش پەیوەندی بە تەقینەوەكانی بڕۆكسلەوە هەیە.
ئهم بابهته 2185
جار خوێنراوهتهوه